په‌رله‌مانى توركيا له دژى سه‌روه‌رى عێراق و سووريا بڕيارێكى ده‌ركرد
په‌رله‌مانى توركيا له كۆبوونه‌وه‌ى ئه‌مڕۆيدا به زۆرينه‌ى ده‌نگ بۆ ماوه‌ى يه‌ك ساڵى ديكه مۆڵه‌تى دايه سوپاى توركيا بۆ ئه‌نجامدانى كرده‌وه‌ى سه‌ربازى له ناو خاكى عێراق و سووريادا.
K24 – هه‌ولێر:
په‌رله‌مانى توركيا له كۆبوونه‌وه‌ى ئه‌مڕۆيدا به زۆرينه‌ى ده‌نگ بۆ ماوه‌ى يه‌ك ساڵى ديكه مۆڵه‌تى دايه سوپاى توركيا بۆ ئه‌نجامدانى كرده‌وه‌ى سه‌ربازى له ناو خاكى عێراق و سووريادا.
بڕياره‌كه به ده‌نگى په‌رله‌مانتارانى ئاكه‌په و پارتى گه‌لى كۆمارى و پارتى كارى نه‌ته‌وه‌يى په‌سند كرا.
به گوێره‌ى بڕياره‌كه سوپاى توركيا تا كۆتايى ئۆكۆتبهرى 2017 ده‌توانێت له عێراق و سووريادا كرده‌وه‌ى سه‌ربازى ئه‌نجامبدات.
به گوێره‌ى بڕيارنامهى نه‌ته‌وه‌يه‌كگرتووه‌كان سنوورى نێوده‌وڵه‌تى وڵاتان ده‌بێت له لايه‌ن وڵاتانه‌وه رێزى لێبگيرێت و ده‌وڵه‌تان ره‌چاوى بنه‌ماكانى دراوسێيه‌تى و پاراستنى سنووره‌كان و دهستدرێژينهكردنه سه‌ر سنوورى يه‌كدى بكه‌ن.
تا ئێستا عێراق سكاڵاى له دژى پرۆسه سه‌ربازييه‌كانى توركيا له ناو خاكى عێراق له ئه‌نجوومه‌نى ئاسايشى نێوده‌وڵه‌تى تۆمار نه‌كردووه.
به هۆى هاتنى هێزێكى توركيا بۆ نزيك شارى مووسڵ به مه‌به‌ستى راهێنانى چه‌كداره سوننه‌كان، عێراق ناڕه‌زايه‌تى پيشانداوه.
له كۆبوونه‌وه‌ى ساڵانه‌ى نهتهوهيهكگرتووهكانيشدا كه مانگى رابردوو به‌ڕێوه‌چوو، سه‌رۆك وه‌زيرانى عێراق حه‌يده‌ر عه‌بادى له وتارێكدا داوايكرد، توركيا هێزه‌كانى له ناو خاكى عێراق بكێشێته‌وه.