هه‌نارده‌ی نه‌وتی كه‌ركووك به‌رهه‌می ئۆپیكی به‌رزكرده‌وه
K24 - ھەولێر
دوای رێككه‌وتنی نێوان هه‌رێمی كوردستان و عێراق له بارەی هه‌نارده‌كردنی نه‌وتی كه‌ركووك، ئاستی به‌رهه‌می ئۆپیك به‌رزبوونه‌وه‌ی تۆمار كرد.
به‌گوێره‌ی زانیارییەكانی ئاژانسی رۆیته‌رز، ئاستی به‌رهه‌می رۆژانه‌ی عێراق مانگی رابردوو گه‌یشتە 4 ملیۆن و430 هه‌زار به‌رمیل، دوای ئه‌وه‌ی نه‌وتی كه‌ركووك له رێگه‌ی بۆڕی هه‌رێمی كوردستانه‌وه هه‌نارده‌ی به‌نده‌ری جه‌یهانی توركیا كرا، به‌مه‌ش ئاستی به‌رهه‌می وڵاتانی ئەندامی رێکخراوی ئۆپیك مانگی رابردوو گه‌یشته 33 ملیۆن و600هه‌زار به‌رمیل نه‌وت له رۆژێكدا له‌كاتێكدا هه‌فته‌ی رابردوو وڵاتانی ئۆپیك رێككه‌وتن له‌سه‌ر سنوورداركردنی به‌رهه‌میان تا زۆرترین به‌رهه‌می ئۆپیك له 33 ملیۆن به‌رمیل تێنەپەڕێ.