لێبوردنی نێودەوڵەتی لە رەوشی مافی مرۆڤ لە ئێران نیگەرانە
"دوای رێككەوتنە ئەتۆمیی رەوشی مافی مرۆڤ خراپتر بووە"
K24 - ههولێر:
رێكخراوی لێبوردنی نێودەوڵەتی دەڵێت، لە دوای رێككەوتنە ئەتۆمیییەكەی ئێران، رەوشی مافی مرۆڤ لەو وڵاتە خراپتر بووە.
رێكخراوی لێبوردنی نێودەوڵەتی لە پەیامێكدا باسی لە بارودۆخی مافی مرۆڤ لە ئێران کرد و وتی، لە دوای رێككەوتنی ئەتۆمی ئێران و وڵاتانی پێنج كۆ یەك رەوشی مافی مرۆڤ لە ئێران لە ئاستێكی مەترسیداردایە.
كارناسێكی بەشی رۆژھەڵاتی نارەڕاستی رێكخراوی لێبوردنی نێودەوڵەتیش دەڵێت، زۆربوونی رێژەی لە سێدارەدانەكان بەتایبەت لە سێدارەدانی كەسانی خوار تەمەنی یاسایی لە ئێران جێگەی نیگەرانییە.
رێكخراوی لێبوردنی نێودەوڵەتی لە سەرەتای ئەمساڵەوە لە راپۆرتی ساڵانەی خۆیدا ئاماژەی بۆ ئەوە کردبوو کە تەنیا لە ساڵی 2015دا نزیكەی 1000 كەس لە ئێران لە سێدارە دراون.