عێراق فرۆش و داهاتى نهوتى له مانگى ئهيلوول ئاشكرا كرد
لەمانگی ئەیلولی رابردوو زیاتر لە 89 ملیۆن بەرمیل نەوتیان ھەناردەی بازارەكان كردووە
K24 – ههولێر:
وەزارەتی نەوتی عێراق بڵاویكردەوە ، لەمانگی ئەیلولی رابردوو زیاتر لە 89 ملیۆن بەرمیل نەوتیان ھەناردەی بازارەكان كردووە و داھاتەكەشی نزیكەی 4 ملیار دۆلار بووە.
وەزارەتی نەوتی عێراق لەراپۆرتی مانگانەی خۆیدا بڵاویكردهوە، ئاستی ھەناردە لەمانگی ئەیلوول رۆژانە گەیشتووهتە 3 ملیۆن و 230 ھەزار بەرمیل نەوت و بەبەراورد بەمانگی ئابی رابردووش رۆژانە نزیكەی 50 ھەزار بەرمیل نەوت زیادیكردووە.
وەزارەتی نەوتی عێراق لە راپۆرتەكەیدا ئاماژەی بەوەشكرد، كۆمپانیا بیانی و ناوخۆییەكانی عێراق بەبەراورد بە مانگی ئاب و تەمووز ئاستی بەرھەمھێنانی نەوتی كێڵگەكانیان بەرزكردووهتەوە و بەگوێرەی راپۆرتی كۆمپانیای بەبازاڕخستنی نەوتی عێراقیش ناسراو بەسۆمۆ كڕیارانی نەوتی عێراق روویان لەزیادبوون كردووە و نرخی یەك بەرمیل نەوتی بە 38 دۆلار و 90 سەنت خەمڵێنراوە.