ئه‌ڵمانيا ئۆتۆمبێلى كاره‌بايى له مه‌كسيك درووست ده‌كات
بڕیاریشه ساڵانه زیاتر له 150 هه‌زار ئۆتۆمبێل له‌و وڵاته‌دا درووست بكات
K24 – هه‌ولێر:
كۆمپانیای ئاودی ئه‌ڵمانی بۆ درووستكردنی ئۆتۆمبێل له رێوره‌سمێكدا یه‌كه‌مین كارگه‌ی خۆی له مه‌كسیك كرده‌وه، بڕیاریشه ساڵانه زیاتر له 150 هه‌زار ئۆتۆمبێل له‌و وڵاته‌دا درووست بكات. سه‌رۆكی جێبه‌جێكاری كۆمپانیاكه‌ش رایگه‌یاند، له داهاتوویه‌كی نزیكدا ئۆتۆمبێلی كاره‌بایش له مه‌كسیك درووست ده‌كه‌ین.