خشتەی نوێی دابەشكردنی مووچە راگەیاندرا
K24 – ھەولێر
وەزارەتی دارایی و ئابووری حكوومەتی ھەرێمی كوردستان دەست بە دابەشكردنی مووچەی مانگی ئاب دەكات و خشتەی دابەشكردنی مووچەی دیوانی وەزارەتی پێشمەرگە و لیوا و یەكە و فەرماندەییەكانی ھێزی پێشمەرگەی راگەیاند.
بە گوێرەی خشتەی وه‌زاره‌تى دارایى و ئابوورى:
1-ڕۆژى یه‌ك شه‌ممه 9/10/2016 مووچه‌ى لیواكان و دیوانى وه‌زاره‌تى پێشمه‌رگه دابه‌ش ده‌كرێت.
2-ڕۆژى دوو شه‌ممه و سێ شه‌ممه به‌روارى 10-11/10/2016، مووچه‌ى یه‌كه‌كانى (80 و 70) دابه‌ش ده‌كرێت. 3- ڕۆژى چوارشه‌ممه و پێنج شه‌ممه 12-13/10/2016، مووچه‌ى فه‌رمانده‌ى پێشمه‌رگه‌ى زێره‌ڤانى و فه‌رمانده‌ى پێشمه‌رگه‌ى به‌رگرى و فریاكه‌وتن دابه‌ش ده‌كرێت.