ورمێ 10 ھەزار تۆن سێوی ھەناردە كردووە

داهاتی 3 ملیۆن دۆلار بووە

K24 - هه‌ولێر:

بەرپرسی ئیدارەی بازرگانی پارێزگای ورمێ دەڵێ، ھەناردەی سێوی پارێزگای ورمێ لە نیوەی یەكەمی ئەمساڵدا 10 ھەزار و 813 تۆن بووە و داهاتی 3 ملیۆن دۆلار بووە.

جەعفەر ئەسكەندەری گوتیشی توانای بەرھەمھێنانی سێو لە پارێزگای ورمێ 500 ھەزار تۆنە و چاوەڕوان دەكرێ لە 6 مانگی كۆتایی ئەمساڵدا بەرھەمی سێوی ورمێ بگاتە ئەو ئاستە.

ورمێ بە پارێزگای سێو بەناوبانگە و بە تەنیا 20 لە سەدی سێوی ئێران بەرھەم دێنێت.

بە وتەی ئەسكەندەری ساڵی رابردوو ورمێ بە تەنھا 38 ھەزار تۆن سێوی بە بەهای 15 ملیۆن دۆلار ھەناردەی وڵاتانی عێراق، پاكستان، میسر، توركیا ، ئەرمینیا و ئەفغانستان كردووە.