به بڕی 11 ملیۆن دۆلار خشڵ و زێڕ له كیم كارداشیان ده‌دزرێت
ته‌نها یه‌ك ئه‌نگوستیله‌ی بای 4.5 ملیۆن دۆلاربووه
K24 - هه‌ولێر:
پۆلیسی فەرەنسا رایگەیاند، پێنج چەکدارى نه‌ناسراوه، هه‌ڵیانكوتاوه‌ته سه‌ر ژووره‌كه کیم کارداشیان له‌و هۆتێله‌ی كه لە پاریس لێی ماوه‌ته‌وه, لە ژێر هەڕەشەی چەك, رێژەیەکی زۆری خشڵ و زێڕ و زیویان لێ دزیوە.
به گوێره‌ی راپۆرته هه‌واڵه‌كان، ئه‌و سندووقه خشڵ و زێڕه‌ی كه له كارداشیان دزراوه، باسی 6.5 ملیۆن دۆلاره و له‌گه‌ڵ ئه‌نگوستیله‌یه‌كی ئه‌ڵماسی گرانبه‌ها، كه نرخه‌كه‌ی به 4.5 ملیۆن دۆلار مه‌زه‌نده ده‌كرێت.
دواى رووداوه‌كه‌ش، چه‌كداران به پایسكیل شوێنه‌كه‌یان جێهێشتووه و تا ئێستاش هیچ زانیارییه‌ك له باره‌ی ئه‌نجامده‌رانی دزییه‌كه ئاشكرا نه‌كراوه.
گوته‌بێژی پۆلیسی پاریس رایگه‌یاند، ژماره‌ی ئه‌و كه‌سانه‌ی كرده‌وه‌كه‌یان ئه‌نجامداوه، پێنج كه‌سن و جلوبه‌رگی پۆلیسیان له‌به‌رادبووه، هاوكات ده‌موچاویشیان به ماسك داپۆشیبوو.
چەند رۆژێکە کیم کارداشیان بۆ بەشداریکردن لە فێستیڤاڵێکی فاشیۆن لە پاریسە و دواى رووداوه‌كه راسته‌وخۆ له‌گه‌ڵ ئه‌ندامانی خێزانه‌كه‌ی، به فڕۆكه‌یه‌كی تایبه‌ت پاریسی جێهێشت و گه‌ڕایه‌وه نیویۆرك.
میدیاکانی ئەمریکا بڵاویانکردووەتەوە، کەینی وێستی دەزگیرانی دوای بیستنی هەواڵەکە، بۆنەیەکی هونەریی لە نیویۆرک جێهێشتووە و رووی لە پاریس کرد.
.jpg)
.jpg)
.jpg)
.jpg)
.jpg)
.jpg)
.jpg)
.jpg)
.jpg)
.jpg)
.jpg)
.jpg)
.jpg)
.jpg)
.jpg)
.jpg)
.jpg)
.jpg)
.jpg)
.jpg)
.jpg)
.jpg)
.jpg)
.jpg)
.jpg)
.jpg)
.jpg)
.jpg)
.jpg)
.jpg)
.jpg)
.jpg)
.jpg)
.jpg)
.jpg)
.jpg)
.jpg)
.jpg)
.jpg)
.jpg)
.jpg)
.jpg)
.jpg)
.jpg)
.jpg)
.jpg)
.jpg)
.jpg)
.jpg)
.jpg)
.jpg)
.jpg)
.jpg)
.jpg)
.jpg)
.jpg)
.jpg)