گووگڵ به رێگه‌یه‌كی تایبه‌ت له دژی داعش ده‌جه‌نگێت
هه‌ڵمه‌ته ئه‌لیكترۆنییه‌كه‌ی گووگڵ سه‌ركه‌وتوو بووه
K24 - هه‌ولێر:
رێكخراوی ده‌وڵه‌تی ئیسلامی له عێراق و شام، ناسراو به داعش، ئێستا ستراتیژییه‌تی خۆی بۆ به‌سه‌ربازكردنی گه‌نجان, له ریزی رێكخراوه‌كه گۆڕیوه و تۆڕی ئینته‌رنێت, وه‌ك جێگره‌وه‌یه‌ك به‌كارده‌هێنێت، به‌تایبه‌تیش تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان.
وه‌ك هه‌وڵێك بۆ دژایه‌تیكردنی بیری توندڕه‌وی داعش، له بڵاوكردنه‌وه‌ی ئه‌و بابه‌تانه‌ی بیری توندڕه‌وی بڵاوده‌كه‌نه‌وه، ماتۆڕی به‌ناوبانگی گه‌ڕان "گووگڵ"، چه‌ند رێوشوێنێكی ته‌كنیكی و ئه‌لیكترۆنی نوێی گرتووه‌ته‌به‌ر، بۆ ئه‌وه‌ی له كاتی گه‌ڕان به‌دوای ئه‌و وشه و ده‌سته‌واژانه‌ی له‌لایه‌ن هاوبیرانی رێكخراوه‌كه به‌كارده‌هێنرێن، ئه‌و بابه‌تانه بدۆزێته‌وه، كه دژایه‌تی بیری توندڕه‌وی ده‌كه‌ن، نه‌ك ئه‌وه‌ی كه مه‌به‌ستییانه.
"گووگڵ" جه‌ختی له‌سه‌ر چه‌ند وشه‌یه‌ك كردووه‌ته‌وه، كه توندڕه‌وان بهكارییاندههێنن، بۆ ئه‌وه‌ی له‌كاتی گه‌ڕان، ئه‌و گرته ڤیدیۆییانه بدۆزێته‌وه له یوتیوب، كه دژایه‌تی بیری توندڕه‌وی ده‌كه‌ن، ئه‌و وشانه‌ش بریتین له ناوی ئاژانسه‌كانی هه‌واڵی سه‌ر به داعش، له‌گه‌ڵ ئه‌و درووشمانه‌ی له‌لایه‌ن ئه‌و گرووپه توندڕه‌وه‌وه به‌كارده‌هێنرێن، یاخود ناوی ئه‌و شوێن و ناوچانه‌ی له‌ژێر ده‌سه‌ڵاتی رێكخراوهدان و چهكدارانییان لێی كۆبوونه‌ته‌وه.
ئه‌و هه‌ڵمه‌ته ئهلیكترۆنییهش سه‌ركه‌وتنی به‌ده‌ستهێناوه و له‌ماوه‌ی كه‌متر له 8 هه‌فته‌دا، گه‌یشتووه‌ته 320 هه‌زار به‌كارهێنه‌ر، گه‌ڕان به‌دوای وشه په‌یوه‌ندیداره‌كان به رێكخراوی داعش‌یش گه‌یشتووه‌ته هه‌زار وشه.