تیمێكی پۆڵه‌ندی قووڵترین ئه‌شكه‌وتی جیهان ده‌دۆزنه‌وه
به وێنه.. له ژێر ئاودایه
K24 - هه‌ولێر:
تیمی دۆزه‌ره‌وه‌ی پۆڵه‌ندی، قووڵترین ئه‌شكه‌وتییان له‌ژێر ئاودا دۆزییه‌وه، كه قووڵییه‌كه‌ی ده‌گاته 404 مه‌تر و ده‌كه‌وێته نزیكی شاری هرانیكای چیك.
كریستۆف ستارناوسك، دۆزه‌ره‌وه‌ی پۆڵه‌ندی و سه‌رۆكی گرووپی توێژینه‌وه‌كه، ده‌ڵێت: "دوای ئه‌و دۆزینه‌وه‌ی خۆم وه‌ك كۆڵۆمبسی سه‌ده‌ی 21 دێته به‌رچاو".
كریستۆف روونیده‌كاته‌وه، كه چۆن چووه‌ته ژێر ئاوه‌كه و ئاماژه به‌وه ده‌كات، تا قوڵایی 200 مه‌تری چووه‌ته خواره‌وه، به‌ڵام دواتر به رۆبۆتی ROV, به‌ره‌و قووڵایی ئه‌شكه‌وتووه‌ته چووه تا گه‌یشتووه‌ته قووڵایی 404 مه‌تر، به‌ڵام ئه‌و دۆزه‌ره‌وه‌یه پێشبینی ئه‌وه ده‌كات، ئه‌شكه‌وته‌وه زۆر قووڵتر بێت.
كریستۆف ده‌ڵێت: "پێشتر و له ساڵی 2015، به قووڵایی 265 مه‌تر چوومه‌ته ناو ئه‌شكه‌وته‌كه و زیاتر شه‌ش كاتژمێر رۆیشتم، به‌ڵام نه‌گه‌یشتمه بنی ئه‌شكه‌وته‌كه".