كۆمپانيايهكى نێودهوڵهتى وردبينى له داهاتى نهوتى ههرێمدا دهكات
کۆمپانیا بە شێوەیەکی سەربەخۆ وردبینی لە کۆی پرۆسەی دەرهێنان و بە بازارکردن و داهاتی نەوتی هەرێم دەکات و مانگانە راپۆرتەکانی خۆی تایبەت بە پرۆسەی وردبینی پێشکەش دەکات.
K24 – ههولێر:
حکومەتی هەرێمی کوردستان بۆ وردبینی لە داهاتی نەوت و شەفافییەتی زیاتر لە کەرتی نەوتی هەرێم گرێبەست لەگەڵ کۆمپانیا نێودەوڵەتییەکانی تایبەت بەو بوارە واژوو دەکات.
سەفین دزەیی وتەبێژی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە لێدوانێکی رۆژنامهوانييدا كه ماڵپەری حکومەتی هەرێم بڵاويكردووهتهوه، رایگەیاند، سبهى چوار شهممه گرێبەستی وردبینی لە داهاتی نەوت لە گەڵ کۆمپانیا نێودەوڵەتییەکانی تایبەت بەم بوارە واژوو دەکرێت کە بەشێوەیەکی سەربەخۆ دەست بە وردبینی لە داهاتی نەوتی هەرێم دەکەن.
پڕۆژەی وردبینیی سەربەخۆی بۆ داهات و خەرجیی سەرجەم پڕۆسەكانی فرۆشتنی نەوت و گاز لەلایەن كۆمپانیای وردبینیی نیودەوڵەتی لە دوایین کۆبوونەوەی ئەنجومەنی وەزیران تاوتوێ کرا و بڕیار لەسەر جێبەجێکردنی ئەم بوارە درا، كه بە شێوەیەکی سەربەخۆ وردبینی بۆ تەواوی پرۆسەی بەرهەمهێنان و فرۆشتنی نەوتی هەرێم دەکەن.
دزەیی سەبارەت بە چۆنییەتی هەڵبژاردنی هەردوو کۆمپانیای تایبهت بە وردبینی بۆ زیاتر خستنهڕووی شهفافییهت له کەرتی نەوتی هەرێم وتی چوار کۆمپانیای گەورەی نێودەوڵەتی بۆ ئەم پرۆسەیه بانگهێشت کران و لەسەر بنەمای ژمارەیەک پێوەری تایبەت بە وردبینی و شیکردنەوەی داهات و دارایی لە تەندەرێکدا دووانیان هەڵبژێردران کە لیژنەیەک بۆ ئەم مەبەستە پێکهێنرابوو.
وتیشی رۆژی چوارشەممە 5 تشرینی یەکەم، گرێبەست لەگەڵ کۆمپانیایهك بۆ دەست بەکاربوون لە وردبینی بۆ دەرهێنان و بە بازارکردن و داهاتی نەوتی هەرێم ئیمزا دەکرێت.
سەرۆک وەزیران نێچیرڤان بارزانی و جێگری سەرۆک وەزیران قوباد تاڵەبانی بەشداری رێورەسمی واژوو کردنی گرێبەست دەبن کە لە نێوان حکومەتی هەرێم و کۆمپانیایهكی تایبهت به وردبینی له داهاتی نهوت و پرۆسهی بهرههمهێنان و به بازاڕكردنی ئیمزا دەکرێت.
کۆمپانیا بە شێوەیەکی سەربەخۆ وردبینی لە کۆی پرۆسەی دەرهێنان و بە بازارکردن و داهاتی نەوتی هەرێم دەکات و مانگانە راپۆرتەکانی خۆی تایبەت بە پرۆسەی وردبینی پێشکەش دەکات.