گۆڵپارێزه‌كه‌ی میلان له بردنه‌وه‌ی ناسناوی لاوی ئاڵتۆنی ساڵ نزیكه
تا ئێستا رێژه‌یه‌كی زۆری ده‌نگه‌كانی به‌ده‌ستهێناوه
جیانلویجی دۆنارۆما، گۆڵپارێزی یانەی ئەیسی میلانی ئیتاڵیا، چانسێکی باشی ھەیە بۆ بەدەست ھێنانی ناسناوی لاوی ئاڵتۆنی ساڵ.
بە پێی زانیاری چەند سەرچاوەیەک لە ئیتاڵیا، دۆنارۆمای گۆڵپارێزی ١٧ ساڵی ئەیسی میلان، لە پلەی یەکەمی بەدەست ھێنانی ناسناوی لاوی ئاڵتۆنی ساڵ دێت، بە ھۆی ئەوەی تا ئێستا رێژەیەکی زۆری دەنگەکانی بەدەست ھێناوە و لە دوای ئەویش، مو‌سا دێمبلی ھێرشبەری فەرەنسی یانەی سێلتیکی سکۆتلەندا دێت.
پاش ئەوەی ناوی نزیکەی 40 یاریزانی لاو بۆ دەست نیشانکردنی لاوی ئاڵتۆنی ساڵ بڵاوکرایەوە، كه تێیدا یاریزانێكی كوردی رۆژئاوای سووریا كه له یانه‌ی ڤۆڵسفبۆرگ یاری ده‌كات به ناوی مه‌حموود داود بۆ وه‌رگرتنی ئه‌م خه‌ڵاته به‌ربژێر كراوه و بریاروایە لە داھاتوو ئەو ناسناوە ئاشکرا بکرێت و پێشکەشی یەکێک لەو یاریزانانە بکرێت کە ئاستێکی بەرزی پێشکەش کرد بێت، پێشتر هه‌ریه‌ك له یاریزانان لیۆنێل مێسی و واین روونی ئه‌م نازناوه‌یان بردۆته‌وه.
