كۆمپانياى گوگڵ دوو جۆر مۆبايلى دروستكردووه ركابهريى ئايفۆن ده‌كه‌ن
ئه‌گه‌ر 15 خولهك له‌سه‌ر شه‌حنى دانێيت 6 كاتژمێر ده‌توانى كارى پێ بكه‌يت
K24- هه‌ولێر
كۆمپانياى گوگڵ، دروستكردنى دوو جۆر مۆبايلى زيره‌كى، له‌ژێر ناونيشانى پيكسڵ و پيكسڵ ئێكس ئێل راگه‌ياند.
رۆژى سێشه‌ممه، 4ى تشرينى يه‌كه‌م/ئۆكۆتبهرى 2016، كۆمپانياى گوگڵ، له‌كۆنگره‌يه‌كى تايبه‌تدا له شارى سان فرانسيسكۆ له‌ويلايه‌تى كاليفۆرنيا، دوو جۆر مۆبايلى نوێى بهجياواز له‌گه‌ڵ مۆبايلهكانى ديكه به‌ناوه‌كانى Pixel و Pixel XL راگه‌ياند.
بريان راكوسكى، به‌رێوه‌به‌رى وه‌به‌رهێنانى ئامێره ئه‌ليكترۆنييه‌كان له كۆمپانياى گوگڵ، ئه‌وه‌ى خسته‌روو كه ته‌واوى ديزانى ناوه‌وه‌و ده‌ره‌وه‌ى ئه‌م جۆره مۆبايلانه كۆمپانياى گوگڵ خۆى كردوويه‌تى به‌بێ ئه‌وه‌ى هيچ يه‌ده‌گێكى له‌ده‌ره‌وه هاتبێت.
ئه‌وه‌شى روونكردووته‌وه كه ئه‌م جۆره مۆبايلانه تواناى ئه‌وه‌ى هه‌يه راسته‌وخۆ په‌يوه‌ندى له‌گه‌ڵ Google Assistant ببه‌ستێت و به‌مه‌به‌ستى هاوكارى كردن، ئه‌ويش لهرێگاى ته‌نها لهمسێكهوه ياخود داگرتنى ليستى سه‌ره‌كى مۆبايله‌كه، يانيش لهرێگاى فه‌رمانى ده‌نگى وه‌ك (OK, Google).
بريان ئه‌وه‌شى خسته‌ڕوو، كامێراى ئه‌م مۆبايله وێنه و ڤيديۆ به‌شێوه‌يه‌كى سه‌رنجڕاكێش و كوالێتى به‌رز تۆمار ده‌كات و راسته‌وخۆ وابه‌سته‌ى خزمه‌تگوزارييه‌كانى گوگڵ كراوه.
تايبهتمهندييهكانى ئه‌م مۆبايلانه به‌گشتى ئه‌مانه‌ن:-
- ته‌واوى قالبى مۆبايله‌كه له مادده‌ى ئه‌له‌منيۆم دروست كراوه.
- شاشه‌كه‌ى له جۆرى AMOLED به ئه‌ندازه‌ى 5 ئينچ و 5.5 ئينچ ده‌بێت.
- ميمۆريه‌كه‌ى 32 گێگابايتى هه‌يه له‌گه‌ڵ 128 گێگابايتى
- كامێراكه‌ى 12.3 مێگاپێكسڵه و تواناى تۆماركردنى زنجيره وێنه‌يه‌كى هه‌يه له يه‌ك كاتدا، بۆ ئه‌وه‌ى به‌كارهێنه‌ر بتوانێت كامه وێنه‌ى پێ جوانتر‌و باشتره به ئاره‌زووى خۆى هه‌ڵبژێرێت، ئه‌مه سه‌ره‌ڕاى ئه‌وه‌ى كواليتييهكى به‌رزى هه‌يه و وێنه‌كان له جۆرى HDR Plus تۆمار ده‌كات و هيچ تارماييهكى تێدا به‌دى ناكرێت.
- ئه‌گه‌ر 15 خولهك له‌سه‌ر شه‌حنى دابنێيت، 6 كاتژمێر ده‌توانى كارى پێ بكه‌يت.
- به سێ ره‌نگى جياواز ده‌كه‌وێته بازاڕه‌وه (سپى، ره‌ش، شين).
- ده‌توانرێ وێنه‌كان، وابه‌سته‌ى خزمه‌تگوزارييه‌كانى گوگڵ بكرێت به‌بێ ئه‌وه‌ى ميمۆرى مۆبايله‌كه به‌كاربهێنرێت، ئه‌مه‌ش واتاى ئه‌وه ده‌گه‌يه‌نێت، ئه‌م جۆره مۆبايله هيچ سنوورێكى ئهمباركردنى بۆ وێنه تێدا نييه و بێ سنووره و پشت بهميمۆرى ناوه‌وه‌ى مۆبايله‌كه نابه‌ستێت.
- له‌رووى نرخه‌وه، مۆبايلى جۆرى پيكسڵ- Pixel قه‌باره‌ى ميمۆرى ئه‌گه‌ر 32 گێگابايت بێت به 649 دۆلارى ئه‌مه‌ريكييه، به‌ڵام قه‌باره‌ى ميمۆرى 128 گێگابايت بێت به 749 دۆلارى ئه‌مه‌ريكييه، به‌ڵام هه‌رچى مۆبايلى جۆرى پێكسڵ ئێكس ئێڵ- Pixel XL ، قه‌باره‌ى ميمۆرى ئه‌گه‌ر 32 گێگابايت بێت به 769 دۆلاره، به‌ڵام قه‌باره‌ى 128 گێگابايت بێت 869 دۆلاره.