مه‌ترسی له‌سه‌ر ژیانی یاریزانێكی ریال مه‌درید هه‌یه
ترس له ئازاردانی هه‌یه

یانه‌ی ریال مه‌درید هه‌ستی به مه‌ترسی كرده‌وه له‌و كاته‌ی كه گاریس به‌یل بۆ هه‌ڵبژارده‌ی وێڵز ده‌گه‌ڕێته‌وه و هانده‌رێكی زۆر له ده‌وری كۆده‌بنه‌وه.
ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه، 5 ئۆكتۆبه‌ری 2016، یانه‌ی ریال مه‌درید له به‌یاننامه‌یه‌كدا هۆشداری ده‌داته هه‌ڵبژارده‌ی وێڵز كه ئاگاداری گاریس به‌یل بن و به‌شێوه‌یه‌كی باشتر ئاسایشی ئه‌و یاریزانه كۆنترۆڵ بكه‌ن.
ریال مه‌درید ترسی له‌وه هه‌یه له‌وكاته‌ی ئه‌ستێره وێڵزییه‌كه ده‌كه‌وێته نێو ئاپۆڕای هه‌وادارانی ئازاری پێ بگه‌یه‌نن، بۆیه داوای پاراستنی زیاتری ئه‌و یاریزانه گرانبه‌هایه‌ی یانه‌كه‌ی له هه‌ڵبژارده‌ی وێڵز ده‌كات.
گاریس به‌یل له ئێستا مه‌دریدی جێهێشتووه و بۆ یارییه‌كانی پاڵاوتنی ئه‌ورووپا بۆ گه‌یشتن به مۆندیالی 2018 گه‌ڕاوه‌ته‌وه وێڵز، بڕیاریشه سبه‌ی له كات 21:45 خوله‌ك له‌گه‌ڵ هه‌ڵبژارده‌كه‌ی رووبه‌رووی نه‌مسا ببنه‌وه. دواتر له 9ـی ئه‌م مانگه دووه‌مین یاری خۆی له دژی هه‌ڵبژارده‌ی جۆرجیا ئه‌نجام ده‌دات و رۆژێك دوای ئه‌م یارییه ده‌گه‌ڕێته‌وه مه‌درید.