پێويسته له‌يه‌كه‌م چاوپێكه‌وتنى كاردا ئه‌م جله بپۆشيت
تايبه‌ت بهپياوان
K24- هه‌ولێر
راسته هه‌بوون و چۆنييه‌تى پڕكردنه‌وه‌ى سيڤى گرنگه بۆ ئه‌وه‌ى بتوانيت كارێك بدۆزييتهوهو وهربگيرێيت، به‌ڵام ئه‌مه به‌س نييه بۆ ئه‌وه‌ى خاوه‌ن كار قه‌ناعه‌تى پێ بێت كه تۆ به‌ڕاستى كه‌سێكى شايسته‌ى تاكو وه‌كو كارمه‌ندى خۆى په‌سه‌ندت بكات، به‌ڵكو هه‌ڵبژاردنى جۆرى جلوبه‌رگ له‌و كاته‌دا رۆڵێكى گرنگى هه‌يه بۆ ئه‌وه‌ى خاوه‌ن كار خوێندنه‌وه‌ى سهرهتاييت بۆ بكات، به‌تايبه‌تى پياوان زۆر ده‌كه‌ونه ئه‌و ههڵهيهوه و بايه‌خ به‌جلوبه‌رگ ناده‌ن.
دواى ئه‌وه‌ى خاوه‌ن كار سيڤيهكهت ده‌خوێنێته‌وه، بانگێشتت ده‌كات بۆ ئه‌وه‌ى چاوپێكه‌وتنت له‌گه‌ڵ ئه‌نجامبدات، پێويسته تۆ خۆت باش ئاماده‌كردبێت، وه‌ڵامى هه‌موو پرسيارێكت ئاماده‌كردبێت، به‌ڵام له هه‌مووى گرنگتر، ده‌ستنيشانكردنى جلوبه‌رگێكى شياوه بۆ ئه‌و شوێنه، چونكه زۆربه‌ى خاوه‌ن كاره‌كان لهرێگاى يه‌كه‌م ديتندا ياخود روونتره بڵێن له رووى شێواز‌و پۆشينى جلوبه‌رگه‌وه كه‌سه‌كه هه‌ڵده‌سه‌نگێنن و خوێندنه‌وه‌ى سه‌ره‌تايى بۆ ده‌كه‌ن.
ئه‌مانه‌ى خواره چه‌ند خالێكى گرنگن بۆ ئه‌وه‌ى نهكهويته هه‌ڵه‌ى ده‌ستنيشان كردنى جلوبه‌رگى يه‌كه‌م چاوپێكه‌وتن:-
1-هه‌رچه‌نده سروشتى كار، رۆڵێكى گرنگى هه‌يه له ديارى كردنى جۆر و شێوازى جلوبه‌رگدا، به‌ڵام باش‌ترين شت ئه‌وه‌يه له زۆربه‌ى چاوپێكه‌وتنه‌كاندا چاكه‌ت و پانتۆڵ له‌گه‌ڵ بۆينباغ بپۆشيت.
2-پێويسته ره‌چاوى ريش و قژت بكه‌يت، بزانيت گونجاوه له‌گه‌ڵ ئه‌و چاكه‌ت و پانتۆڵهى دهيپۆشيت، چونكه زۆر جار ده‌بێته هۆكارێك بۆ ئه‌وه‌ى رووكارت سه‌رنجڕاكێش نيشان نه‌دات.
3- ره‌نگى پێڵاو زۆر گرنگه هه‌مه‌هانگى هه‌بێت له‌گه‌ڵ چاكه‌ت و پانتۆڵه‌كه‌ت، بۆ نموونه ئه‌گه‌ر ئه‌و چاكه‌ت و پانتۆڵهى دهيپۆشيت ره‌نگى شين بوو، پێويسته ره‌نگى پێڵاوه‌كانت، (ره‌ش يان قاوه‌يى) بێت.
4-پێويسته گۆرهويهكهت له ره‌نگى چاكه‌ت و پانتۆڵه‌كه‌ت بێت، هه‌رگيز نه‌كه‌يت گۆڕهوى سپى بپۆشيت و خۆشت به‌دوور بگره له‌و جۆره گۆڕهوييانهى نه‌خش و نيگاريان له‌سه‌ره.
سه‌رچاوه: الرجل