ئه‌م منداڵه به‌هۆی قژه‌كه‌یه‌وه ناوبانگێكی زۆری له به‌ریتانیا په‌یداكردووه
ته‌مه‌نی 9 هه‌فته‌یه و كێشه‌ی بۆ دایكی ناوه‌ته‌وه
K24 - هه‌ولێر:
جۆنیۆر كۆكس، منداڵێكی ته‌مه‌ن 9 هه‌فته‌یی به‌ریتانییه، به‌ڵام قژه پڕ و درێژه‌كه‌ی، سه‌رنجی خه‌ڵكی به‌لای خۆیدا راكێشاوه.
جۆنیۆر به‌هۆی قژه پڕ و درێژه‌كه‌ی، له چاو ته‌مه‌نی خۆیدا، ناوبانگێكی زۆری بۆخۆی په‌یداكردووه، هاوكات گرفتێكی بۆ دایكیشی درووستكردووه، كه ده‌بێت وه‌ڵامی ئه‌و خه‌ڵكه بداته‌وه كه پرسیار له باره‌ی قژی منداڵه‌كه‌ی ده‌كه‌ن.
چێلسی نوون، ته‌من 32 ساڵ، دایكی جۆنیۆر ده‌ڵێت: "پێشتر هه‌فتانه ته‌نها 40 خووله‌ك سه‌رقاڵی بازاڕكردن ده‌بووم، به‌ڵام ئێستا دوو كاتژمێر له بازاڕدا ده‌مێنمه‌وه، ئه‌ویش به‌هۆی وه‌ڵامدانه‌وه‌ی پرسیاری خه‌ڵك، له باره‌ی قژی جۆنیۆر".
چێلسی هه‌ر كاتێك له‌گه‌ڵ كوڕه‌كه‌ی و دوو منداڵه‌كه‌یدا ده‌چێته‌وه ده‌ره‌وه، به قژوشككه‌ره‌وه، پرچی كوڕه‌كه‌ی داده‌هێنێت، ئه‌مه‌ش ده‌بێته هۆی سه‌رنجڕاكێشانی هه‌موو خه‌ڵكانه‌ی چاوویان به جۆنیۆری ته‌مه‌ن 9 هه‌فته‌یی ده‌كه‌وێت.
پزیشكان له باره‌ی هۆكاری قژه پڕه‌كه‌ی جۆنیۆر ده‌ڵێتن: "له‌كاتی دووگیانبوونی دایكی، ده‌رمان و چاره‌سه‌ری ئازاری گه‌ده‌ی خواردووه، هه‌مان ئه‌و پڕۆتین و هۆڕمۆنانه بوونه‌ته هۆی درێژبوونی قژی منداڵه‌كه‌ی".
سه‌رچاوه: ده‌یلی میره‌ر
.jpg)
.jpg)
.jpg)
.jpg)
.jpg)
.jpg)
.jpg)
.jpg)
.jpg)
.jpg)