سێ ساڵى ديكه بۆينگ ده‌گاته ئێران
كۆمپانیایی فڕۆكه‌وانی بۆینگ رایگەیاند، دانوستانمام له‌گه‌ڵ ئێران به‌ره‌و قۆناغێكی باش ده‌چێت، به‌ڵام راده‌ستكردنی فڕۆكه‌كان پێویستی به ساڵێك تا سێ ساڵی ديكه هه‌یه.
K24 – هه‌ولێر:
كۆمپانیایی فڕۆكه‌وانی بۆینگ رایگەیاند، دانوستانمام له‌گه‌ڵ ئێران به‌ره‌و قۆناغێكی باش ده‌چێت، به‌ڵام راده‌ستكردنی فڕۆكه‌كان پێویستی به ساڵێك تا سێ ساڵی ديكه هه‌یه.
دێنیس مۆیلن بۆرگ به‌ڕێوبه‌ری یه‌كه‌می كۆمپانیایی بۆینگ له كۆنفرانسێكی تهكنهلوجی دا له شیكاگو رایگه‌یاند، ئێستا فرۆشتنی سه‌د فڕۆكه‌كه به ئێران به‌ره‌و قۆناغی كۆتایی ده‌چێت، به‌ڵام ئه‌مساڵ هیچ فڕۆكه‌یه‌ك به‌و وڵاته نادرێت.
پێش ئێستا ئێران رایگه‌یاندبوو، كه به به‌های 27 ملیار دۆلار 118 فڕۆكه له ئێرباس ده‌كڕێت، به‌ڵام به‌هۆی گه‌مارۆكانی سه‌ر ئه‌و وڵاته له‌لایه‌ن ئه‌مریكاوه قۆناغه‌كه دواكه‌وت.
چه‌ند هه‌فته‌یه‌ك پێش ئێستا ئه‌مریكا به‌شێوه‌یه‌كی فه‌رمی رێگه‌ی به هه‌ردوو كۆمپانیای ئێرباس و بۆیینگ دا بۆ ئه‌وه‌ى فڕۆكه‌كانیان به ئێران بفرۆشن.