سندوقى نێوده‌وڵه‌تى دراو: قه‌رز مه‌ترسى بۆ سه‌ر ئابوورى جيهان درووستكردووه
زیادبوونی رێژه‌ی قه‌رزی تایبه‌ت، هۆكاره بۆ درووست بوونی قه‌یرانی دارایی جیهانی و شڵه‌ژانی دۆخی بازاره جیهانییه‌كان.
K24 – هه‌ولێر:
سندوقی نێوده‌وڵه‌تی دراو رایگه‌یاندووه، ئاستی قه‌رزه‌كانی جیهان له 152 تریلیۆن دۆلار زیاتره و به‌روارد به‌ساڵی 2002 به‌رێژه‌ی له‌سه‌دا 200 زیادی كردووه.
سندوقی نێوده‌وڵه‌تی دراو له‌راپۆرتێكدا ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه كردووه، قه‌رزه گشتی و تایبه‌تییه‌كان به‌رێژه‌ی له‌سه‌دا 225 ی كۆی گشتی به‌رهه‌می ئابووری جیهانین و له‌ماوه‌ی 15 ساڵی رابردوو به‌رده‌وام له‌به‌رزبوونه‌وه‌دایه.
ده‌رباره‌ی قه‌یرانی دارایی جیهانی پرسی قه‌رزه‌كان راپۆرته‌كه رایگه‌یاندووه زیادبوونی رێژه‌ی قه‌رزی تایبه‌ت، هۆكاره بۆ درووست بوونی قه‌یرانی دارایی جیهانی و شڵه‌ژانی دۆخی بازاره جیهانییه‌كان.