ویكیلیكس هه‌ڕه‌شه له هیلاری كلینتۆن ده‌كات
دامه‌زرێنه‌ی ویكیلیكس: به‌ڵگه‌كان بڵاوده‌كه‌ینه‌وه
K24 - هه‌ولێر:
جۆلیان ئه‌سانج، دامه‌زرێنه‌ری وێبسایتی ویكیلیكس، هه‌ڕه‌شه له هیلاری كلینتۆن، كاندیدی دیموكراته‌كان بۆ سه‌رۆكایه‌تی ئه‌مه‌ریكا ده‌كات و ده‌ڵێت: "به‌ڵگه‌ی سه‌لمێنه‌ر هه‌ن كه هیلاری په‌یوه‌ندی به داعشه‌وه هه‌یه".
وێبسایتی "The Political Insider"، ئاماژه‌ی به‌وه‌كردووه، به گوێره‌ی لێدوانه‌كانی جولیان ئه‌سانج، هیلاری ته‌نها به په‌یوه‌ندی به تیرۆریستانه‌وه نه‌بووه، به‌ڵكو ئه‌و كاته‌ی له پۆستی وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مه‌ریكا بووه، چه‌كیشی بۆ تیرۆریستانی لیبیا ره‌وانه‌كردووه، كه موعه‌ممه‌ی قه‌زافییان رووخاند.
به گوێره‌ی لێدوانی دامه‌زرێنه‌ی ویكیلیكس، هیلاری ته‌نها به‌وه‌نده وازینه‌هێناوه و هه‌وڵیداوه هه‌مان پلان له سووریاش جێبه‌جێبكات و چه‌ك و پاره بۆ تیرۆریستان بنێرێت، بۆ ئه‌وه‌ی ده‌سه‌ڵاته‌كه‌ی به‌شار ئه‌سه‌د، سه‌رۆكی سووریا بڕووخێنن، به‌ڵام هلاری كلینتۆن، سه‌رجه‌م ئه‌و تۆمه‌تانه ره‌تده‌كاته‌وه.