ئه‌گه‌ری شه‌ڕ له نێوان ئه‌مریكا و روسیا تاوتوێ ده‌كرێت
K24 – هه‌ولێر
به‌رپرسانی باڵای سه‌ربازیی ئه‌مریكا روودانی شه‌ڕ له نێوان ئه‌مریكا و روسیا به دوور نازانن و پێیان وایه ئه‌گه‌ری روودانی شه‌ڕ له نێوان هه‌ردوو لا زۆر جیدییه و له كۆبوونه‌وه‌ی ئه‌م هه‌فته‌یه‌ی به‌رپرسانی سه‌ربازی له پێنتاگۆن باس له‌م بابه‌ته كراوه.
كه‌ناڵی RT روسی به پشت به‌ستن به رۆژنامه‌ی Independent، له‌سه‌ر زاری جێگری فه‌رمانده‌ی هێزی وشكایی ئه‌مریكا جه‌نه‌راڵ جوزێف ئه‌ندێرسۆن باس له هه‌ڕه‌شه‌ی جیدی بۆ سه‌ر ئه‌مریكا له لایه‌ن "ده‌وڵه‌تی نوێی نه‌ته‌وه‌یی" كردووه و له ركابه‌رایه‌تی سه‌ربازیدا به دوژمن ناوی بردووه.
له كۆبوونه‌وه‌ی پێنتاگۆن، فه‌رمانده‌ی هێزی وشكایی ئه‌مریكا جه‌نه‌راڵ مارك میلی پێداگری له‌سه‌ر توانایی ده‌ستپێكردنی پێكدادانی سه‌ربازی له‌گه‌ڵ روسیا كردووه.
به‌شدارانی كۆبوونه‌وه هه‌روه‌ها باسیان له چین كردووه كه ئه‌ویش هه‌ره‌شه‌یه‌كه بۆ سه‌ر ئه‌مریكا، به‌ڵام هێز و توانایی ئه‌وه‌ی نییه هێزه سه‌ربازییه‌كانی له سه‌رتاسه‌ری جیهانی بڵاوه پێ بكات.
هه‌روه‌ها باسیان له هێزی نائه‌تۆمی چین و روسیایان كردووه كه له‌بواری ته‌كنۆلۆجیا گه‌وره‌ترین پێشكه‌وتنیان به‌ده‌ستهێناوه.
پاش شكستی هه‌وڵه دیپلۆماسییه‌كانی واشنتۆن و مۆسكۆ بۆ راگرتنی شه‌ڕ له سوریا و درێژه‌پێدانی ئاگربه‌ست، كه هه‌ردوولا پشتگیری له لایه‌نه دژ به یه‌كه‌كانی سوریا ده‌كه‌ن، ئه‌گه‌ری رووبه‌ڕووی بوونه‌وه‌ی سه‌ربازی نێوان هه‌ردوو زلهێزی جیهان له سوریا هاته ئاراوه و بووه رۆژه‌ڤی میدیا جیهانییه‌كان.