دادوه‌رێك به هۆى حيجابه‌وه گوێ له سكاڵا و ئيفادهى ژنێك ناگرێت
ئه‌و كارهشى هيچ بنه‌مايه‌كى ياسايى نييه.
K24 – هه‌ولێر:
دادگاى باڵاى هه‌رێمى كيوبكى كه‌نه‌دا ئاشكرايكرد, دادوه‌رێكى هه‌رێمه‌كه ته‌نيا له‌به‌ر باڵا پۆشى ژنێكى موسڵمان ره‌تيكردووه‌ته‌وه گوێ له ئيفادهى ئه‌و ژنه بگرێت و ئه‌و كارهشى هيچ بنه‌مايه‌كى ياسايى نييه.
ويڵبرود ديكار دادوه‌رى دادگاى باڵاى كيوبك رايگه‌ياند, دادگاى باڵا هاوسۆزى بۆ خاتوونى موسڵمان رانيا علول ده‌رده‌بڕێت و به داخهوهيه بۆ ئه‌و مامه‌ڵه‌يه‌ى ژنه دادوه‌ر ئيلينا مارينگۆ له به‌رامبه‌رى ئه‌نجاميداوه.
له شوباتى 2015دا مارينگۆ ره‌تيكردبوويه‌وه گوێ له رانيا علول بكرێت ته‌نيا له‌به‌ر ئه‌وه‌ى باڵا پۆش بووه و پێى وتبوو, دادگا شوێنێكى عهلمانيانهيه و ده‌بێت باڵا پۆش نه‌بييت تێيدا و له ناو هۆڵى دادگادا رێگه به حيجاب نادرێت و هاوشێوه‌ى كڵاو و عهينهكه و ده‌بێت داماڵرێت.
ئه‌و ژنه دادوه‌ره دوو بژارى خستبووه به‌رده‌م رانيا علول يان ئه‌وه‌تا باڵا پۆش نه‌بێت و حيجاب له‌به‌ر نه‌كات, يان ئه‌وه‌ى دۆسييه‌كه‌ى بسپێرێت به پارێزه‌رێك و ئينجا سه‌يرى دۆسييه‌كه‌ى ده‌كات.
له به‌رامبه‌ردا رانيا علول ره‌تيكردبوويه‌وه ده‌ستبه‌ردارى باڵا پۆشييهكهى ببێت و ئه‌وه‌شى راگه‌ياندبوو, كه به هۆى بارى داراييه‌وه ناتوانێت پارێزه‌رێك بكاته بريكارى خۆى. هه‌ربۆيه مارينگۆ بڕيارى دابوو دانيشتنى دادگا بۆ كاتێكى ناديار دوابخات.
دادوه‌رانى دادگاى باڵاى كه‌نه‌دا ئه‌وه‌يان پشتڕاست كردووه‌ته‌وه, له كه‌نه‌دا هيچ بنه‌مايه‌كى ياسايى نييه رێگرى له‌وه بكات ژنان به حيجابه‌وه بچنه به‌رده‌م دادوه‌ر.