"تۆتێنهام بۆ كڕینی ئیسكۆ شێت بووه"
ئیسكۆ داوا له زێدان ده‌كات رێگه‌ی رۆیشتنی پێ بدات
ئه‌م مانشێته‌ی سه‌ره‌وه، ناونیشانی سه‌رچاوه‌یه‌كی میدیایی نزیك له یانه‌ی ریال مه‌دریده كه تێیدا باس له هه‌وڵه‌كانی یانه‌ی ئینگلاندییه‌كه بۆ كڕینی ئیسكۆ ده‌كات.
ئه‌مڕۆ هه‌ینی، 7 ئۆكتۆبه‌ری 2016، پێگه‌ی ریال مه‌دریدی ئیسپانیا، ئاشكرای كردووه كه تۆتێنهام ئاره‌زووی گواستنه‌وه‌ی ئیسكۆی ده‌ربڕیوه.
هه‌وڵه‌كانی یانه له‌نده‌نییه‌كه له كاتێكدایه، ئیسكۆ هه‌فته‌ی رابردوو داوای له زینه‌دین زێدانی راهێنه‌ری ریال مه‌درید كردووه ئه‌گه‌ر ده‌رفه‌تی یاریكردنی پێ نادات رێگه‌ی رۆیشتنی بدات.
به گوێره‌ی هه‌مان سه‌رچاوه، پۆچیتینۆ، راهێنه‌ری ئارجێنتینی یانه‌ی تۆتێنهام ده‌یه‌وێت سوود له‌م نیگه‌رانییه‌ی ئیسكۆ وه‌ربگرێت و به‌په‌له داوای له سه‌رۆكانی یانه‌كه‌ی كردووه له گواستنه‌وه‌ی زستانه هه‌موو كارێك بۆ رازیكردنی ئیسكۆ بكه‌ن.
ئیسكۆی ته‌مه‌ن 24 ساڵ، سه‌ره‌تا له تیپی تازه‌پێگه‌یشتووانی ڤالێنسیاوه ده‌ستی به یاریكردن كردووه، دواتر له هاوینی 2011 په‌یوه‌ندی به یانه‌ی مالاگه كرد، له 2013ـه‌وه به درێسی ریال مه‌درید له سانتیاگۆ بێرنابیۆ ده‌بینرێت، له گواستنه‌وه‌ی هاوینه‌ی رابردوو زۆر نزیك بوو یانه‌ی شایانه جێبهێڵێت، دیسان ده‌نگۆی رۆیشتنی سه‌ری هه‌ڵداوه‌ته‌وه.