مێسی گه‌ڕایه‌وه
به ته‌نیا مه‌شقه‌كانی ده‌ست پێكردووه
سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی یاریزانه‌كانی بارسێلۆنا پشوویان وه‌رگرتووه، به‌ڵام مێسی به ته‌نیا مه‌شقه‌كانی ده‌ست پێكردووه، سه‌رچاوه‌یه‌كی نزیكیش له یانه كه‌ته‌لۆنیاییه‌كه موژده‌ی خۆش له هانده‌ران ده‌دات.
پێگه‌ی سپۆرتی كه‌ته‌لۆنیا، ئه‌مڕۆ هه‌ینی، 7 ئۆكتۆبه‌ری 2016، جه‌ختی له‌وه كردۆته‌وه كه بارودۆخی مێسی باشبووه و پزیشكه‌كان گڵۆپی سه‌وزیان بۆ مه‌شقكردن بۆ هه‌ڵكرده‌وه.
به گوێره‌ی هه‌مان سه‌رچاوه، مێسی بۆ دووه‌مین رۆژه له‌سه‌ریه‌ك به ته‌نیا مه‌شق ده‌كات و ده‌یه‌وێت بۆ یارییه‌كه‌ی ناوه‌ڕاستی ئه‌م مانگه به ته‌واوه‌تی له به‌رامبه‌ر دیپۆرتیڤۆ ئاماده بێت.
لویز ئێنریكی راهێنه‌ری بارسێلۆنا 3 رۆژی پشوو به یاریزانه‌كان داوه و رۆژی دووشه‌ممه‌ی دادێ بۆ راهێنانه‌كان ده‌گه‌ڕێنه‌وه.
مێسی دوو هه‌فته له‌مه‌وبه‌ر له لالیگای ئیسپانیا به‌رامبه‌ر ئاتڵێتیكۆ مه‌درید تووشی پێكان بوو، له ئێستایشدا ده‌یه‌وێت بۆ دوو یاری داهاتووی له به‌رامبه‌ر دیپۆرتیڤۆ و له چامپیۆنز لیگیش به‌رامبه‌ر مانچێسته‌ر سیتی به باشترین شێوه ئاماده بێت.