بارسێلۆنا بۆ یاری داهاتوو زیانێكی گه‌وره‌ی به‌ركه‌وت

یاریزانێكی كاریگه‌ری له‌ده‌ستدا

دوای ئه‌وه‌ی جۆردی ئالبای یاریزانی بارسێلۆنا له‌ یاریی نێوان هه‌ڵبژارده‌ی ئیتاڵیا و ئیسپانیا تووشی پێكان بوو، ئه‌مڕۆ پشكنینی بۆ كرا و ده‌رنجامه‌كه‌شی راگه‌یاندرا.

ئه‌مڕۆ هه‌ینی، 7 ئۆكتۆبه‌ری 2016، یانه‌ی بارسێلۆنا له‌ به‌یاننامه‌یه‌كدا كه‌ له‌ پێگه‌ی خۆی بڵاوی كرده‌وه‌، ئاماژه‌ بۆ ئه‌وه‌ ده‌كات كه‌ دوای پشكنینه‌ پزیشكییه‌كان بۆ جۆردی ئالبا، ده‌ركه‌وتووه‌ ئه‌م یاریزانه‌ تووشی پێكانێك بووه‌ و 10 رۆژی بۆ گه‌ڕانه‌وه‌ و چاكبوونه‌وه‌ پێویسته‌.

به‌مه‌ش یانه‌ی بارسێلۆنا ناتوانێت بۆ یارییه‌كه‌ی 15ـی ئه‌م مانگه‌ له‌ لالیگا له‌ به‌رامبه‌ر دیپۆرتیڤۆ سوود له‌ تواناكانی ئالبا وه‌ربگرێت و پێشبینی ئه‌وه‌ش ده‌كرد ئالبا له‌ چامپیۆنز لیگیش به‌رامبه‌ر مانچێسته‌ر سیتیش بێ به‌ش بێت.