نه‌وت رووی له‌دابه‌زین كرده‌وه
K24 - ھەوالێر
جارێكی دیكه نرخی نه‌وت له بازاڕه‌كاندا رووی له نزمبوونه‌وه كرده‌وه دوای ئه‌وه‌ی گه‌یشته به‌رزترین نرخی له‌ماوه‌ی 4 مانگی رابردوودا.
له ئاڵۆگۆڕی بازاڕه‌كاندا نه‌وت زیاتر 1% نرخه‌كه‌ی له‌ده‌ست دایه‌وه‌و دوای ئه‌وه‌ی له هه‌فته‌ی رابردوو به‌رده‌وام بوو له به‌رزبوونه‌وه، به‌كاریگه‌ری رێكه‌وتنی وڵاتانی ئۆپیك له‌سه‌ر سنووردار كردنی نه‌وت.
ئه‌مرۆ له‌بازاڕه‌كاندا نرخی هه‌ر به‌رمیلێك نه‌وتی خاوی برێنت بۆ 51 دۆلار و 93 سه‌نت دابه‌زی نه‌وتی خاوی تیكساسیش بۆ 49 دۆلار‌و 81 سه‌نت دابه‌زی، ئه‌وه له‌كاتێكدایه چاوه‌ڕوان ده‌كرێت رۆژی 12 ئه‌م مانگه جارێكی دیكه ئۆپیك له ئیسته‌نبۆل كۆ ببێته‌وه.