نێیمار مه‌شقه‌كانی هه‌ڵبژارده‌ی به‌رازیلی جێهێشت
نێیمار داسیلڤا، هێرشبه‌ری هه‌ڵبژارده‌ی به‌رازیل رووخسه‌تی له راهێنه‌ر و فیدراسیۆنی تۆپی پێی به‌رازیل وه‌رگرتووه كه به‌شداریی یاری داهاتوو نه‌كات و پشوویه‌كی كورت له‌م دوو رۆژه له به‌رازیل به‌سه‌ر ببات.
نێیمار كه له یاری رابردووی به‌رامبه‌ر بۆلیڤیا گۆڵێكی تۆمار كرد و دوو ئه‌سیستیشی كرد، ئه‌گه‌ر له یاری داهاتووش هه‌ر كارتێك وه‌ربگرێت بۆ یارییه‌ك راده‌گیردرێت.
به گوێره‌ی ئه‌و زانیارییانه‌ی له پێگه‌ی Goal بڵاو بۆته‌وه، تیتی راهێنه‌ری هه‌ڵبژارده‌ی به‌رازیل ره‌زامه‌ندی ده‌ربڕیوه كه نێیمار ئه‌م دوو رۆژه‌ی له‌به‌رده‌ستی ماوه به پشوو له وڵاته‌كه‌ی به‌سه‌ری ببات، پێش ئه‌وه‌ی رۆژی دووشه‌ممه په‌یوه‌ندی به مه‌شقه‌كانی بارسێلۆنا بكاته‌وه.