ئاندی مارای گه‌یشته یاریی كۆتایی
له فیناڵی پاڵه‌وانییه‌تیی كراوه‌ی چین مارای رووبه‌ڕبووی دیمیترۆڤی بوڵگاری ده‌بێته‌وه
ئاندی مارای دووه‌می پۆلێنی جیهانی و به‌ربژێری یه‌كه‌می بردنه‌وه‌ی پاڵه‌وانییه‌تی چین، له قۆناخی پێشكۆتایی رووبه‌ڕووی داڤید فێرێری ئیسپانی و پۆلێنی سێزده‌مینی جیهانیی بووه‌وه.
دوای ركابه‌ریی بۆ ماوه‌ی كاتژمێرێك و سی خوله‌ك، مارای یارییه‌كه‌ی به دوو سێتی شه‌ش دوو شه‌ش سێ له به‌رژه‌وه‌ندی خۆی یه‌كلا كرده‌وه و سه‌ركه‌وتنی به‌ده‌ستهێنا.
ئه‌مه یاریی بیسته‌مین بوو كه مورای و فێرێر رووبه‌ڕوو ببنه‌وه و به‌ریتانیه‌كه سه‌ركه‌وتنه‌كانی به‌رامبه‌ر ئیسپانیه‌كه بۆ 14 سه‌ركه‌وتن به‌رز كرده‌وه، له‌به‌رامبه‌ر شه‌ش سه‌ركه‌وتن بۆ فێرێر.
له فیناڵیشدا مارای رووبه‌ڕووی گریگۆر دیمیترۆڤی بولگاری ده‌بێته‌وه كه توانی له قۆناخی پێشكۆتایی له‌سه‌ر ئه‌ستۆی میلۆس راونیچی كه‌نه‌دی بپه‌ڕێته‌وه فیناڵی پاڵه‌وانییه‌تی چین.