جۆهانا گه‌یشته فیناڵی پاڵه‌وانییه‌تیی كراوه‌ی چین
له مادیسۆنی تێنسزانی ئه‌مێریكای برده‌وه
له ئاستی خانمانیش، جۆهانا كۆنتا، خانمه تێنسزانی به‌ریتانی و چوارده‌مینی پۆلێنی جیهانی ئه‌مڕۆ شه‌ممه خۆی گه‌یانده فیناڵی پاڵه‌وانییه‌تی تێنسی كراوه‌ی چین.
له قۆناخی پێشكۆتایی جۆهانای به‌ربژێری یازده‌مینی پاڵه‌وانییه‌تیه‌كه رووبه‌ڕووی مادیسۆن كێیزی ئه‌مریكی و به‌ربژێری هه‌شته‌م بووه‌وه، خانمه به‌ریتانیه‌كه له ماوه‌ی 2 كاتژمێر و 36 خوله‌ك سه‌ركه‌وتنێكی سه‌ختی به‌رامبه‌ر خانمه‌كه‌ی نۆیه‌مینی جیهانی به‌ده‌ستهێنا، كه دوو سێت به‌رامبه‌ر سێتێك بوو، ئه‌نجامی سێته‌كانیش حه‌وت شه‌ش و چوار شه‌ش و شه‌ش چوار بوون.