به ڤیدیۆ..هه‌ڵبژارده‌ی خانمانی به‌رازیل ماڵئاواییان له مۆندیال كرد
به هه‌ڵبژارده‌ی خانمانی ئینگلاند دۆڕان
هه‌ڵبژارده‌ی خانمانی ئینگلاند له جامی جیهانی خوار 17 ساڵان سه‌ركه‌وتنی به‌سه‌ر تازه‌پێگه‌یشتووانی بڕازیل به‌ده‌ستهێنا و به پله‌ی دووه‌م په‌ڕینه‌وه چاره‌گی كۆتایی، هاوكات بڕازیل له قۆناخی كۆمه‌ڵه‌كانه‌وه مأڵئاوایی كرد.
هه‌ڵبژارده‌ی خانمانی بڕازیل و ئینگلاند له یارییه‌كی چاره‌نووسسازدا له جامی جیهانی تازه‌پێگه‌یشتووان رووبه‌روو بوونه‌وه.
بڕازیلییهكان36 خوله‌كیان به‌س بوو بۆ ئه‌وه‌ی له ئه‌سیستێكی دوورهاوێژی گۆڵپارێزه‌كه‌یان و له‌رێی كێرۆلینی 16 ساڵییه‌وه گۆڵی یه‌كه‌م تۆماربكه‌ن.
به‌ر له ته‌واوبوونی نیوه‌ی یه‌كه‌م و له كاتی به‌هه‌ده‌ردراوی ئه‌و نیوه‌یه‌دا ناوبژیوان لێدانێكی سزای بۆ هه‌ڵبژارده‌ی 3 بێچووه شێره‌كان ئه‌ژماركرد، ستانوای به‌سه‌ركه‌وتویی جێبه‌جێی كرد و ئه‌نجامه‌كه‌ی یه‌كسان كرده‌وه.
له هه‌ڵه‌یه‌كی دیكه‌ی به‌رگریكارانی تازه‌پێگه‌یشتووانی بڕازیل، كه‌یت جاكویزی خانمه ناوبژیوانی ئوستڕالی لێدانێكی دیكه‌ی سزای بۆ ئینگلاند هه‌ژماركرد و ستانوای له خوله‌كی60 به‌سه‌ركه‌وتوویی هه‌ڵبژارده‌كه‌ی كرده خاوه‌نی گۆڵی دووه‌م.
تازه‌پێگه‌یشتووانی ئینگلاند چه‌ند هه‌وڵێكی دیكه‌ی گۆڵكردنیان دا لێ سه‌ركه‌وتوو نه‌بوون و دواجار یارییه‌كه به دوو گۆڵ به‌رامبه‌ر گۆڵێك كۆتایی هات و ئینگلاند به پله‌ی دووه‌می كۆمه‌ڵه‌ی سێیه‌م گه‌یشته قۆناخی چاره‌گی كۆتایی، له‌به‌رامبه‌ردا بڕازیلییهكان له په‌ڕینه‌وه بۆ ئه‌و قۆناخه شكستیان هێناو له قۆناخی كۆمه‌ڵه‌كانه‌وه ماڵئاواییان كرد.
