ناوبژیوانی تۆپی پێیه نه‌ك شاجوان
ئيكاترينا كۆتیۆنینا، خانمه ناوبژیوانێكی تۆپی پێیه، له شاری كراسنۆیاركی رووسیا، بووه‌ته ئه‌ستێره‌ی تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی ئیسنتاگرام, ئێستا به "جوانترین ناوبژیوانی رووسیا" ناوبانگی ده‌ركردووه و جه‌ماوه‌ره‌كه‌ی پێی ده‌ڵێن: "شاجوانی ناوبژیوانان".
ئیكاترینا به‌هۆی درێژی باڵا و جوانییه‌كه‌یه‌وه ناوبانگێكی زۆر ده‌ركردووه، به‌و هۆیه‌وه‌ش چه‌ندین داواكاری له‌لایه‌ن كۆمپانیا و برانده جیهانییه‌كانی جلوبه‌رگه‌وه بۆ هاتووه، بۆ ئه‌وه‌ی وه‌ك نمایشكاری جلوبه‌رگ له چوارچێوه‌ی گرێبه‌ستێك كارییان له‌گه‌ڵدا بكات، به‌ڵام هه‌موو ئه‌و داواكارییانه‌ی ره‌تكردووه‌ته‌وه.
ئیكاترینا ده‌ڵێت: "زۆر گرنگی به جيهانى جلوبه‌رگ و مۆده ناده‌م وا باشتره له كاره‌كه‌ی خۆمدا وه‌ك ناوبژیوانی تۆپی پێ به‌رده‌وام بم".
له باره‌ی خهونهكانیشیهوه، ئیكاترینا ده‌ڵێت: "خه‌ون به‌وه ده‌بینم له داهاتوودا له‌گه‌ڵ یه‌كێتی نێوده‌وڵه‌تی تۆپی پێ (فیفا) كار بكه‌م".
.jpeg)
.jpeg)
.jpg)
.jpeg)
.jpg)
.jpg)