رووخساری پاڵه‌وانی تێنسی كراوه‌ی چین به‌دیار كه‌وت
رادڤانسكا دوای پێنج ساڵ به نازناوی پاڵه‌وانییه‌تییه‌كه شاد بووه‌وه
دوای پێنج ساڵ ئاجنێسكا رادڤانێسكای خانمه تێنسزانی پۆڵه‌ندی به ناسناوی پاڵه‌وانییه‌تی تێنسی كراوه‌ی چین شادبووه‌وه.
له فیناڵی پاڵه‌وانییه‌تی تێنسی كراوه‌ی چین، ئاجنێسكا رادڤانسكای خانمه تێنسزانی پۆڵه‌ندی و سێیه‌می پۆلێنی جیهانیی، رووبه‌ڕووی جۆهانا كۆنتای خانمه تێنسزانی به‌ریتانی و پۆلێنكراوی چوارده‌مینی جیهانی بووه‌وه.
رادڤانسكا دوای نمایشێكی به‌هێز كه یه‌ك كاتژمێر و 35 خوله‌كی خایاند، توانی ئه‌و یارییه به دوو سێتی بێ وه‌ڵام له خانمه به‌ریتانیه‌كه بباته‌وه، كه ئه‌نجامی سێته‌كانیش شه‌ش چوار و شه‌ش دوو بوون.
جاری دووه‌مه رادڤانسكای پۆڵه‌ندی ئه‌م ناسناوه ده‌باته‌وه، كه له پێشتر له ساڵی2011 هه‌مان ناسناوی بۆ یه‌كه‌مجار له‌سه‌ر ئه‌ستۆی ئاندریا پێتكۆڤیچی ئه‌ڵمانی به‌ده‌ستهێنا.
هه‌رچی كۆنتا، سه‌ره‌ڕای شكسته‌كه‌ی خاڵه‌كانی بۆ650 خاڵ به‌رزكرده‌وه و به‌مهۆیه‌وه‌ش بۆ خانه‌ی نۆیه‌می پۆلێنی جیهانی سه‌ركه‌وت و بووه یه‌كه‌م به‌ریتانی له‌ماوه‌ی سی و دوو ساڵی رابردوو له میانی باشترینی 10 خانمه تێنسزانی جیهان بێت.