له‌به‌ر یه‌ك وشه هاوسه‌رگیری كرد و دوای هه‌فته‌یه‌ك له هاوسه‌ره‌كه‌ی جیابووه‌وه
خانمێكی ئیماراتی
K24 - هه‌ولێر:
خانمێكی عه‌ره‌ب، ته‌نها یه‌ك هه‌فته به‌سه‌ر هاوسه‌رگیرییه‌كه‌یدا تێپه‌ڕی و دواتر راسته‌وخۆ راسته‌وخۆ داوای جیابوونه‌وه‌ی له هاوسه‌ره‌كه‌ی كرد، هه‌رچه‌نده جیابوونه‌وه‌ی نێوان هاوسه‌ران شتێكی نامۆ نییه، به‌ڵام هۆكاری جیابوونه‌وه‌كه‌ی بووه‌ته جێگه‌ی سه‌رنج.
به گوێره‌ی وێبسایتی 24ی ئیماراتی، ئه‌و خانمه، كه ناسنامه‌كه‌ی ئاشكرا نه‌كراوه، ئاماژه به‌وه كردووه، توانای ئه‌وه‌ی ژیانی هاوسه‌ری نییه و ته‌نانه‌ت هیچ هه‌ستێكی بۆ هاوسه‌ره‌كه‌ی نییه.
ئه‌و خانمه راشیگه‌یاندووه، ئه‌نجامدانی هاوسه‌رگیرییه‌كه به ناچاری بووه و وه‌ك خۆی ئاماژه‌ی بۆكردووه، دوایین ده‌رفه‌ت بووه.
خه‌لیفه محه‌مه‌د مه‌حره‌زی، راوێژكاری په‌یوه‌ندییه خێزانییه‌كان، به وێبسایته‌كه‌ی گوتووه: "هۆكاری داواكردنی جیابوونه‌وه‌م له‌و خانمه كردووه و له وه‌ڵامدا گوتی ئه‌و هاوسه‌ره‌كه‌ی خۆش ناوێت و ته‌نانه‌ت ناتوانێت قهبوولیشی بكات".
له باره‌ی ره‌زامه‌ندبوونی بۆ ئه‌نجامدانی هاوسه‌رگیرییه‌كه‌ش له سه‌ره‌تاوه، ئه‌و ژنه به‌و راوێژكاره‌ی گوتووه: "ته‌نها له‌به‌ر ئه‌وه هاوسه‌رگیریم كرد بۆ ئه‌وه‌ی له كۆڵ وشه‌ی قه‌یره ببمه‌وه".