كێریۆسی ئوستڕالی ناسناوی پاڵه‌وانییه‌تی ژاپۆنی به‌ده‌ستهێنا
ناسناوی ژاپۆن گه‌وره‌ترین ده‌ستكه‌وته كه كێریۆس به‌ده‌ستی هێنابێت
نی‌ك كێریۆسی تێنسزانی ئوستڕالی به بردنه‌وه‌ی له تێنسزانێكی به‌لجیكا ناسناوی پاڵه‌وانییه‌تی تێنسی ژاپۆنی به‌ده‌ستهێنا.
له فیناڵی پاڵه‌وانییه‌تی تێنسی كراوه‌ی ژاپۆندا، كێریۆسی ئوستڕالی رووبه‌ڕووی داڤید گۆفینی به‌لجیكی و چوارده‌مینی جیهانی بووه‌وه.
له یارییه‌كی به‌هێزدا، كێریۆس ئه‌نجامه‌كه‌ی له‌به‌رژه‌وه‌ندی خۆی یه‌كلاكرده‌وه و به دووسێتی بێ وه‌ڵام به ئه‌نجامه‌كانی (6 ـ 3) و (7 ـ 5) سه‌ركه‌وتنی به‌ده‌ستهێنا.
ناسناوی كراوه‌ی ژاپۆن بووه گه‌وره‌ترین ناسناوی ئه‌م تێنسزانه ئوستڕالیه و سێیه‌مین ناسناو له مێژوییدا، هاوكات سێ سه‌د و ده هه‌زار دۆلاری وه‌كو خه‌ڵاتی بردنه‌وه‌ی ناسناوه‌كه‌ی پێ بڕا.