كوه‌یت هه‌وڵی بووژاندنه‌وه‌ی ئابووری هه‌رێمی كوردستان ده‌دات
K24 - هه‌ولێر:
باڵیۆزی نوێی كوه‌یت له عێراق، دوای كۆبوونه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ نێچیرڤان بارزانی، سه‌رۆكی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان رایگه‌یاند، وڵاته‌كه‌ی هه‌وڵ ده‌دات ژێرخانی ئابووری هه‌رێمی كوردستان ببووژێنێته‌وه و له بواری جیاجیاكاندا وه‌به‌رهێنان بكات.
سالم غه‌ساب زمانان، باڵیۆزی نوێی كوه‌یت له عێراق، له لێدوانێكدا، بۆ ئاژانسی هه‌واڵی "كونا"، دووپاتی له سووربوونی وڵاته‌كه‌ی كرده‌وه، له‌سه‌ر زیادكردنی رێژه‌ی وه‌به‌رهێنانی كوه‌یت له هه‌رێمی كوردستان، وێڕای پته‌وكردنی په‌یوه‌ندییه‌كان له سه‌رجه‌م بواره جیاوازه‌كان.
هه‌روه‌ها راشیگه‌یاند، هه‌رێمی كوردستان وێڕای رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی تیرۆریستان و شه‌ڕكردن له دژی چه‌كدارانی رێكخراوی داعش، هاوكات بووه‌ته په‌ناگه‌یه‌كی رێژه‌یه‌كی یه‌كجار زۆری ئاواره‌ی ناوچه‌كانی دیكه‌ی عێراق.
سالم غه‌ساب زمانان، باڵیۆزی كوه‌یت له عێراق، ئه‌مڕۆ به‌شداری له كۆنگره‌ی رۆڵی كه‌رتی تایبه‌ت له په‌ره‌پێدانی ئابووری هه‌رێمی كوردستان كرد، كه له‌ژێر چاودێری سه‌رۆكی حكوومه‌تی هه‌رێمی به‌ڕێوه‌ده‌چێت و كوردستان 24یش سپۆنسه‌ری میدیای كۆنگره‌كه ده‌كات.