وه‌رزشكارێكی كورد بۆ وه‌رگرتنی خه‌ڵاتی باشترین یاریزانی جیهان به‌ربژێره
له راپرسییه‌كدا سه‌رلیستی زۆرینه‌ی ده‌نگه‌كانی گرتووه
بەهێزترین پیاوی کەمئەندامی جیهان کە دانیشتووی شنۆی رۆژهەڵاتی کوردستانە، لە لایەن لیژنەی نێودەوڵەتیی پارائۆلەمپیکەوە بەربژێری باشترین وەرزشوانی پیاوی مانگی رابردووه.
سیامەند رەحمان لە کێبڕکێکانی پارائۆلمپیکی ساڵی ٢٠١٦، توانی کێشی ٣١٠ کیلۆ بەرزبکاتەوە و خەڵاتی یەکەمی کێبڕکێکە و مێدالیای زێڕ بباته‌وه.
لە راپرسییه نوێیه‌كه‌ی لیژنەی پارائۆلەمپیکدا، وەرزشوانێکی ژن، وەزشوانێکی پیاو و راهێنەرێک وەک باشترینەکانی مانگی رابردووی جیهان خه‌ڵات ده‌كه‌ن.
له راپرسییه‌كه‌دا (مارسل هۆک لە سویسرا)، (کارلۆس سەرانۆ لە کۆلۆمبیا)، (ئینار بووکی لە بیلارووسیا)، (لارنەس دووس لە بەلجیکا) و (دەیلن ئالکات) لە نەمسا لەم راپرسییەدا ركابه‌ریی سیامەند رەحمان ده‌كه‌ن.
هۆگرانی هه‌ڵبژاردنه‌كه پێویستە سەردانی ماڵپەڕی فه‌رمی پاڕئۆڵمپیكی بکەن بۆ ئه‌وه‌ی ده‌نگی خۆیان بده‌ن.