به‌یل گۆڵێكی تۆمار كرد، به‌ڵام هه‌ڵبژارده‌كه‌ی له یه‌كسانبوون رزگار نه‌كرد
ئه‌و یاریزانه‌ی گۆڵی یه‌كسانبوونه‌وه‌ی تۆمار كرد هیچ یانه‌یه‌ك نه‌یگردۆته خۆی
.jpg)
له پاڵاوتنه‌كانی كیشوه‌ری ئه‌ورووپا، بۆ گه‌یشتن به مۆندیالی 2018ـی رووسیا، هه‌ڵبژارده‌ی وێڵز میوانداریی جۆرجیای كرد و خاڵه‌كانیان به یه‌كسانی له نێوان خۆیاندا دابه‌ش كرد.
گاریس به‌یل، ئه‌ستێره‌ی یه‌كه‌می وێڵز له خوله‌كی 10 هه‌ڵبژارده‌كه‌ی به گۆڵێك پێشخست، به‌مه‌یش گێمی یه‌كه‌م به گۆڵێكی بێ‌وڵام له به‌رژه‌وه‌ندی وێڵز كۆتایی هات.
له گێمی دووه‌م، (تۆرنیكی ئۆكریاشفیلی) یاریزانی ته‌مه‌ن 24 ساڵ ئه‌نجامه‌كه‌ی بۆ جۆرجیا یه‌كسان كرده‌وه، ئه‌مه‌ش له كاتێكدایه ئه‌م یاریزانه هێشتا بێ یانه‌یه و هیچ یانه‌یه‌ك نه‌یگردۆته خۆی، به‌مه‌یش یارییه‌كه به یه‌كسانبوون به گۆڵێك بۆ هه‌ر لایه‌كیان كۆتایی هات.
هه‌ڵبژارده‌ی وێڵز، له 2 یاری قۆناخی كۆمه‌ڵه‌كان به 4 خاڵ به‌شێوه‌یه‌كی كاتی له پێشه‌نگی كۆمه‌ڵه‌كه‌ی مایه‌وه، له ئه‌گه‌ری بردنه‌وه‌ی هه‌ڵبژارده‌كانی سڕبیا یان ئایرله‌ندا، ئه‌وا وێڵز لوتكه‌ی كۆمه‌ڵه‌كه‌ی له‌ده‌ست ده‌دات.

تۆرنیكی ئۆكریاشفیلی، ئه‌و یاریزانه ته‌مه‌ن 24 ساڵیه‌ی كه گۆڵی یه‌كسانبوونه‌وه‌ی له دژی وێڵز تۆمار كرد.