گواردیۆلا پێش رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی بارسێلۆنا زه‌بڕێكی گه‌وره‌ی به‌ركه‌وت
باشترین یاریزانی له‌ده‌ستدا
دووركه‌وتنه‌وه‌ی سێرجیۆ ئه‌گوێرۆ له مه‌شقه‌كانی ئه‌مڕۆی هه‌ڵبژارده‌ی تانگۆ، گواردیۆلای راهێنه‌ری مانچێسته‌ر سیتی نیگه‌ران ده‌كات.
ئه‌گوێرۆ له مه‌شقه‌كانی ئه‌مڕۆی هه‌ڵبژارده‌ی تانگۆ به‌هۆی هه‌ستكردن به ئازاره‌وه جارێكی دیكه مه‌شقه‌كانی جێهێشت، ئه‌مه‌ش له كاتێكدایه به‌ره‌به‌یانی چوارشه‌ممه له پاڵاوتنه‌كان هه‌ڵبژارده‌ی ئارجێنتینا رووبه‌ڕووی پاراگوای ده‌بێته‌وه.
له لایه‌كی دیكه‌یشه‌وه، له ناوه‌راستی هه‌فته‌ی داهاتوو، له چامپیۆنز لیگ بارسێلۆنا و مانچێسته‌ر سیتی به‌یه‌ك ده‌گه‌ن، ئه‌مه‌ش ترسی خستۆته دڵی گواردیۆلا كه ئه‌م یاریزانه‌ی بۆ ئه‌م یارییه سه‌خته له‌ده‌ست بدات.
به‌پێی پێگه‌ی یانه‌ی مانچێسته‌ر سیتی بێت، دووركه‌وتنه‌وه‌ی ئه‌گوێرۆ بۆ یارییه‌كه‌ی رۆژی شه‌ممه به‌رامبه‌ر ئیڤه‌رتۆن یه‌كلایی بۆته‌وه، به‌ڵام گواردیۆلا هیوای ئه‌وه ده‌خوازێت بۆ یارییه‌كه‌یان له چامپیۆنز لیگ به‌رامبه‌ر بارسێلۆنا چاك بێته‌وه.
ئیدگاردۆ باوزای راهێنه‌ری تانگۆ، بۆ شوێنگره‌وه‌ی ئه‌گوێرۆ پشت به نیكۆلاس گایتانی یاریزانی ئاتڵێتیكۆ مه‌درید ده‌به‌ستێت، به‌ڵام پڕكردنه‌وه‌ی شوێنی ئه‌م یاریزانه له‌گه‌ڵ یانه‌كه‌ی بۆ گواردیۆلا جێگه‌ی گوومانه.
ئه‌گوێرۆ له ژێر سه‌رپه‌رشتی گواردیۆلا ئاستی له‌دره‌وشانه‌وه، له كۆی 8 یاری له‌سه‌رجه‌م پاڵه‌وانییه‌تییه‌كان 11 گۆڵی تۆمار كردووه،