ئه‌و پیاوه‌ی رۆڵی رۆڵی گه‌وره‌ی له پێگه‌یاندنی زڵاتاندا هه‌بوو بناسه
نێدڤید: پێویسته زڵ‌اتان سووپاسی كاپێللۆ بكات

نێدڤید، جه‌نگاوه‌ری دێرینی پێشووی یانه‌ی یوڤێنتۆسی ئیتاڵیا له لێدوانێكدا بۆ ئاژانسی Manchester Evening News، ده‌ڵێت: زڵ‌اتان یاریزانێكی ئاسایی بوو، به‌ڵام كاپێللۆ دروستی كرد و گه‌یاندی به‌م ئاسته‌ی ئێستای.
پاڤێل نێدڤیدی ته‌مه‌ن 44 ساڵ و یاریزانی پێشووی هه‌ڵبژارده‌ی چیك ده‌ڵێت: دوای ئه‌وه‌ی زڵاتا 3 وه‌رزی سه‌ركه‌وتووی له‌گه‌ڵ یانه‌ی ئه‌یاكس تێپه‌ڕ كرد، له 2004 په‌یوه‌ندی به شاری تۆرینۆی ئیتاڵیا و یانه‌ی یوڤی كرد.
نێدڤید ده‌شڵێت: كاتێك ئیبراهیمۆڤیچ هاته یوڤی، كێشه‌ی هه‌بوو، به‌باشی له پێكانی تۆڕی گۆڵی به‌رامبه‌ر سه‌ركه‌وتوو نه‌بوو، به‌ڵگه‌ش بۆ ئه‌مه زڵ‌اتان له‌گه‌ڵ یانه‌ی ئه‌یاكس له‌سه‌رجه‌م پاڵه‌وانییه‌تییه‌كان له كۆی 100 یاری، 50 گۆڵی تۆمار كرد بوو، به‌ڵام كاتێك هاته یوڤی ژماره‌ی گۆڵه‌كانی له هه‌ر یارییه‌ك زیادی كرد.
نێدڤید ده‌شڵێت: كاپێللۆ ماوه‌یه‌كی زۆر به ته‌نیا مه‌شقی له‌سه‌ر تۆماركردنی گۆڵ به زڵ‌اتان ده‌كرد و رۆڵێكی گه‌وره‌ی بینی له دروستكردنی ئیبراهیمۆڤیچ.
نێدڤید له هاوینی 1996 له یانه‌ی سپارتا براگی چیكییه‌وه بۆ ریزه‌كانی لازیۆ گواسترایه‌وه، دواتر له 2001 په‌یوه‌ندی به یانه‌ی یوڤی كرد و ماوه‌ی 2 ساڵ له پاڵ زڵ‌اتان ئیبراهیمۆڤیچ له‌گه‌ڵ خانمه‌پیره‌كه یاری كرد، له 2006 به فه‌رمی وازهێنانی له یاریكردن راگه‌یاند.
.jpg)