ئه‌نتۆنیۆ گوتێریس به سكرتێری گشتی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان دیاریكرا
جێگه‌ی متمانه‌ی ئه‌نجوومه‌نی ئاسایش بوو
K24 - هه‌ولێر:
ئه‌نتۆنیۆ گوتێریس، دوای ئه‌وه‌ی له‌لایه‌ن ئه‌نجوومه‌نی ئاسایشه‌وه كاندید كرا، ئه‌مڕۆ له كۆبوونه‌وه كۆمه‌ڵه‌ی گشتی نه‌ته‌وه‌كان، بڕیاره‌كه په‌سه‌ندكرا و ئه‌و كاندیده بۆ ماوه‌ی پێنج ساڵی داهاتوو، ده‌بێته سكرتێری گشتی رێكخراوه‌كه.
گوتێریس، سه‌رۆك وه‌زیرانی پێشووی پۆرتوگال، بۆ ماوه‌ی 10 ساڵیش كۆمیسیاری باڵای په‌نابه‌ران بووه له رێكخراوه‌كه و تا ساڵی 2015، له كاره‌كه‌ی به‌رده‌وامبووه، به‌و هۆیه‌وه ژماره‌یه‌ك له وڵاتان ئه‌ندام له نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان، خۆشحاڵی خۆیان به هه‌ڵبژاردنی ئه‌و كاندیده كرد بۆ سكرتێری گشتی.
له‌لایه‌كی دیكه‌وه، گوتێریس ده‌رگه‌ی ناكۆكی به‌سه‌ر كۆمه‌ڵێك پرسی دیكه داخست، به‌تایبه‌تی ناكۆكییه‌كانی نێوان ئه‌مه‌ریكا و رووسیا له دیاریكردنی سكرتێری گشتی نوێی رێكخراوه‌كه، به‌و پێیه‌ی گوتێریس جێگه‌ی ره‌زامه‌ندی هه‌ردوولا بووه.
هه‌رچه‌نده كۆمه‌ڵێك رێكخراوی كۆمه‌ڵگه‌ی مه‌ده‌نی، له‌سه‌ر ئاستی جیهان، داوایانده‌كرد بۆ ئه‌مجاره ژنێك ببێته سكرتێری نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان، ئیرینا بۆكۆڤای بوڵگار و هێلین كلاركی نیوزلاندی، له دوو به‌هێزترین كاندیده ژنه‌كان بوون، به‌ڵام گوتێریس توانی له‌سه‌رجه‌م قۆناخه‌كانی هه‌ڵبژاردنی سكرتێری گشتی، سه‌ركه‌وتن به‌ده‌ستبهێنێت، كه حه‌وت قۆناخن.
گوتێریسی پۆرتوگالی، له جێگه‌ی بان كی موون، ده‌ستبه‌كارده‌بێت، كه به ره‌چه‌ڵه‌ك خه‌ڵكی كۆریای باشووره و دوو خوولی به‌دوای یه‌ك، سكرتێری گشتی رێكخراوه‌كه بوو.