ئۆباما تاووتوێی بژارده‌ی سه‌ربازی ده‌كات
سه‌باره‌ت به پرسی سووریا له‌گه‌ڵ یاریده‌ده‌رانی كۆده‌بێته‌وه
K24 - هه‌ولێر:
بڕیاره‌ی سبه‌ی هه‌ینی، باراك ئۆباما، سه‌رۆكی ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مه‌ریكا، له‌گه‌ڵ یاریده‌ده‌رانی سه‌باره‌ت به پرسی سووریا كۆببێته‌وه و تاووتوێی بژارده سه‌ربازییه‌كان بكه‌ن.
له ماوه‌ی رابردوودا، وڵاتانی زلهێز، به‌تایبه‌تیش ئه‌مه‌ریكا و رووسیا، چه‌ندجارێك هه‌وڵی راگه‌یاندنی ئاگربه‌ستییان دا له سووریا، به‌ڵام ئاگربه‌سته‌كه له ئاست داخوازییهكانییاندا نه‌بوو و شكستیهێنا.
دوای شكستهێنانی ئاگربه‌ستیش، ئه‌مه‌ریكا بڕیاریدا سه‌رجه‌م گفتوگۆكانی له‌گه‌ڵ رووسیا، سه‌باره‌ت به پرسی سووریا رابگرێت.
ئاژانسی هه‌واڵی رۆیته‌رز بڵاویكردووه‌ته‌وه، ره‌نگه ئۆباما له كۆبوونه‌وه‌ی سبه‌یدا، بڕیاری ئه‌وه بدات، رێگه به هاوپه‌یمانه‌كانی ئه‌مه‌ریكا بدرێت، هاوكاری سه‌ربازی و چه‌ك و ته‌قه‌مه‌نی به گرووپه چه‌كداره میانڕه‌وه‌كانی سووریا بدرێت.