ئه‌سه‌د گرووپه چه‌كداره‌كان بۆ توركیا ده‌گه‌رێنێته‌وه
K24 – هه‌ولێر
به‌شار ئه‌سه‌دی سه‌رۆك كۆماری سوریا رایگه‌یاند گرتنه‌وه‌ی ناوچه‌كانی ژێر كۆنترۆلی چه‌كداران له شاری حه‌له‌ب سكۆیهكی زۆر گرنگه بۆ گه‌راندنه‌وه‌ی تیرۆریستان بۆ توركیا.
ئه‌سه‌د به كه‌ناڵێكی روسی رایگه‌یاند ناوچه‌كان پاك ده‌كه‌ینه‌وه و تیرۆریستان بۆ توركیا دهگهرێیننهوه، بۆ ئه‌و شوێنه‌ی له‌وێوه هاتوون یان ده‌یانكوژین.
پێشی وایه شاری حه‌له‌ب سه‌كۆیه‌كی زۆر گرنگه بۆ ئه‌م ئامانجه.
سه‌رۆكی سوریا به ئاماژه پێدان به رووداوه‌كانی چه‌ند هه‌فته و مانگه‌كانی رابردووی ووڵاته‌كه‌ی و ناوهێنانی شه‌ڕی سارد ده‌لێت نانزانم چ ناوێك له‌سه‌ر دابنێم، به‌ڵام ئه‌وه‌ی له‌م دواییه روویدا بوونی نییه، چونكه پێم وا نییه رۆژئاوا به‌تایبه‌تی ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا شه‌ڕی ساردیان راگرتبێت، ته‌نانه‌ت پاش ئه‌وه‌ی كه یه‌كێتێ سۆڤییه‌ت رووخا.
هێرشی سوپای توركیاشی به هێرشێكی دژی یاسای نێوده‌وڵه‌تی و دژی ئه‌خلاقی و دژی سه‌روه‌ری ووڵاته‌كه‌ی به‌ناو كرد.
لێدوانی ئه‌سه‌د پاش ئه‌وه‌ی دێت كه به هاوكاری هاوپه‌یمانه‌كانی هێرشێكی گه‌وره‌ی وشكایی و هه‌وایی بۆ گرتنه‌وه‌ی ناوچه‌كانی رۆژهه‌ڵاتی شاری حه‌له‌ب ده‌ستپێكردووه و تیمه‌كانی رزگاریكه‌ر له رۆژهه‌ڵاتی حه‌له‌ب رایانگه‌یاند 150 كه‌س له ئه‌نجامی هێرشه هه‌واییه‌كانی سوریا و روسیا له‌ماوه‌ی ئه‌و هه‌فته‌یه كوژراون.