شاندێکی تورکیا سەردانی بەغدا دەکات
K24 – ھەولێر
ئەرشەد ساڵحی، سەرۆکی بەرەی تورکمانی عێراق لە لێدوانێکیدا بۆ میدیایەکی عێراق رایگەیاند بەم زووانە شاندێکی فەرمی لە تورکیاوە سەردانی بەغدا دەکات بۆ چارەسەرکردنی ناکۆکییەکانی نێوان هەردوولا لەبارەی جێگیرکردنی هێزێکی سوپای تورکیا لە باشیک.
ساڵحی جەختیکردەوە، پاراستنی سەروەری خاکی عێراق گرنگە، بەڵام وەک چۆن لەسەر داوای ئێران رێکخراوی موجاهدینی خەلق لە عێراق دەرکران، ئەوا پێویستە بەهەمان شێوەش لایەنی تورکیا لە وەدەرنانی پەکەکە و داعش دڵنیا بکەینەوە.