سه‌ركرده‌يه‌كى حه‌شد: ئێمه و عه‌بادى و عێراق له خزمه‌تى قاسم سوله‌يمانى داين
چونكه ئه‌و پياوێكى ئاسايى نييه و شه‌ڕى كوفر ده‌كات بۆ به‌رگريكردن له شيعه.
K24 – هه‌ولێر:
سه‌ركرده‌ى شيعيى ميليشياى حه‌شدى شه‌عبى سه‌يد حامد جه‌زائيرى رايگه‌ياند، حه‌شدى شه‌عبى و حه‌يده‌ر عه‌بادى و عێراق به گشتيى له ژێر فه‌رمانى جه‌نه‌راڵ قاسم سولهيمانيدان چونكه ئه‌و پياوێكى ئاسايى نييه و شه‌ڕى كوفر ده‌كات بۆ به‌رگريكردن له شيعه.
جه‌زائيرى له لێدوانێكيدا بۆ ئاژانسى ميزانى ئێرانى گوتى: حه‌شدى شه‌عبى له ئامێز و لانكى ئێران‌دا په‌روه‌رده كراوه و زۆرينه‌ى فه‌رمانده‌كانى حه‌شد ئه‌و عێراقييانهن كه به‌شدارى شه‌ڕى هه‌شت ساڵه‌ى عێراق و ئێرانيان كردووه و له پاڵ سوپاى پاسداران‌دا دژى رژێمى سه‌دام حوسێن جه‌نگاوون.
هه‌روه‌ها گوتى: شوێنكه‌وتووانى وه‌لى فه‌قيهى ئێران خامهنهئى له عێراق و سووريادا هه‌ن و ئه‌وه‌ش له‌سه‌ر ئێرانى پێويست كردووه, ده‌ستوه‌ربداته كاروبارى ناوچه‌كه وه‌ك بهرگرييهك له شيعه و بهرگرييهك له ئێران و خوێنى ئه‌و عێراقييانهى بۆ به‌رگريكردن له كۆمارى ئيسلامى ئێران خوێنيان رژاوه.
جه‌زائيرى ئه‌وه‌شى گوت: ئێمه وه‌ك حه‌شد بڕوامان به‌وه‌يه ئێمه سه‌ر به ئومه‌تى ويلايه‌تى فهقيهين و جياوازى نييه له نێوان شه‌ڕ له عێراق و سووريادا. هه‌ربۆيه هێزه شيعييه‌كان فره ره‌گه‌زن و له لوبنان و ئه‌فغانستان و ئێران و پاكستانه‌وه هاتوون بۆ شه‌ڕكردن له عێراق و سووريا.
سه‌باره‌ت به قاسم سوله‌يمانى, جه‌زائيرى گوتى: له‌و بڕوايه‌داين ئه‌و پياوه كه‌سێكى ئاسايى نييه و نوێنه‌رايه‌تى ئومه‌تى ئيسلام ده‌كات كه بريتييه له ئومه‌تى ويلايه‌تى فه‌قيهـ و له برى خامهنهئيه له عێراق و بووه‌ته سه‌رچاوه‌يه‌كى گرنگى وره به‌رزى پرۆسه‌كانى حه‌شدى شه‌عبى له عێراقدا.
هه‌روه‌ها گوتى: ئێمه وه‌ك جهشد دڵسۆزين بۆ قاسم سوله‌يمانى چونكه هيچ كه‌سێكى ديكه جورئه‌ت و خۆڕ‌اگرى و ئازايى و وره به‌رزى سوله‌يمانى نييه و هه‌ر بۆيه حه‌يده‌ر عه‌بادى هه‌موو دۆسيه سه‌ربازى و ئه‌منييه‌كان و فه‌رمانده‌يى پرۆسه سه‌ربازييه‌كانى داوه‌ته ده‌ست قاسم سوله‌يمانى و له رووى پێگه‌وه پێگه‌ى سوله‌يمانى هاوشێوه‌ى پێگه‌ى عهبادييه له عێراقدا.
جه‌زائيرى كه له تارانه, هێرشى كرده سه‌ر سعوديه و قه‌ته‌ر و توركيا و گوتى: كاتێك ئێمه باسى داعش ده‌كه‌ين واته قسه له‌سه‌ر دوژمنان ده‌كه‌ين كه سعوديه و قه‌ته‌ر و توركيان و ئه‌و وڵاتانه له سه‌ره‌تاى هاتنى داعشه‌وه فيشهكێكيان دژى داعش نه‌ته‌قاندووه و زانيارى وردمان له‌به‌ر ده‌سته كه ئه‌بو به‌كر به‌غدادى له نێوان موسڵ و توركيادا هاتوچۆ ده‌كات.