عێراق كوژرانی دەیان چەكداری داعش رادەگەیەنێت
K24 – هه‌ولێر
وەزارەتی بەرگری عێراق رایگەیاند فڕۆكەكانی سوپا 25 چەكداری داعشیان له پارێزگای سه‌ڵاحه‌دین كوشتووه و دوو ئۆتۆمبێلێشیان له‌ناو بردووه.
له به‌یاننامه‌ی وه‌زاره‌تی به‌رگری هاتووه: فڕۆكه جه‌نگییه‌كانی عێراق له پارێزگای سه‌ڵاحه‌دین هێرشیان كرده سه‌ر چه‌كدارانی داعش و له ئه‌نجامدا 25 چه‌كدار كوژران و دوو ئۆتۆمبێلێشیان له‌ناو بران، كه یه‌كێكیان هه‌ڵگری چه‌كی 25 میلی مه‌تری بوو. هه‌روه‌ها دوو خانووی چه‌كداران رووخێنراون كه یه‌كێكیان بۆمبه‌كراو بووه له ناوچه‌ی شێخ عه‌لی.