عه‌بادی ده‌سه‌ڵاته سه‌ربازییه‌كانی به قاسم سوله‌یمانی داوه
K24 – هه‌ولێر
دوو فه‌رمانده‌ی حه‌شدی شه‌عبی له گرووپی " سرایا الخراسانی" رایانگه‌یاند بوونی قاسم سوله‌یمانی له به‌ره‌كانی پێشه‌وه‌ی جه‌نگ كه‌متر نییه له بوونی حه‌یده‌ر عه‌بادی سه‌رۆك وه‌زیران، چونكه ئه‌و پلان و شێوازی ئۆپه‌راسیۆنه‌كان داده‌نێت و جێبه‌جێكار و راوێژكاری سه‌ره‌كی ته‌واوی ئۆپه‌راسیۆنه‌كانه و عه‌بادی ته‌واوی ده‌سه‌ڵاته‌كانی به قاسم سوله‌یمانی داوه.
حامد جه‌زایری و عه‌لی یاسری له فه‌رمانده‌كانی " سرایا الخراسانی" له باره‌ی رۆڵی قاسم سوله‌یمانی له عێراق به ئاژانسی "میزان"ی ده‌سه‌ڵاتی دادوه‌ری ئێران رایانگه‌یاند سوله‌یمانی كه‌سێكی ئاسایی نییه و به‌وه ده‌ناسرێت كه ته‌واوی ووڵاتانی كافر لێی ده‌ترسن. ئه‌و ووڵاتانه نه‌وێرن به‌ره‌نگاری سوله‌یمانی ببنه‌وه، چونكه ده‌زانن نوێنه‌ری وه‌لی قهقیهـ و ئیمامی ئومه‌تی ئیسلامه.
ئاماده‌یی خۆشیان ده‌رده‌برن كه خۆیان فیدای قاسم سوله‌یمانی بكه‌ن كه پێیان وایه زیره‌ك و سه‌قامگیر و له بواری روحی و مه‌عنه‌وی به‌توانایه و ته‌واوی به‌ره‌كانی شه‌ڕ له عێراق خۆیان به قه‌رزداری ئه‌و ده‌زانن.
له شوێنێكی تر باس دامه‌زراندنی حه‌شدی شه‌عبی له‌سه‌ر بنه‌مای سوپای پاسدارانی ئێران ده‌كه‌ن كه پێشتر ئه‌و بیرۆكه‌یه‌یان هه‌بووه.