نمایكشردنی منداڵێكی 40 رۆژی بۆ فرۆشتن هه‌رای ناوه‌ته‌وه
K24 - هه‌ولێر:
پۆلیسی ئه‌ڵمانیا، لێكۆڵینه‌وه‌ی له خێزانێكی په‌نابه‌ر ده‌ستپێكردووه، كه وێنه‌ی منداڵه‌كه‌یان له‌سه‌ر وێبسایتی ئیبه‌ی، بۆ فرۆشتن نمایشكردووه.
ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه، پۆلیسی ئه‌ڵمانیا، ئه‌و منداڵه ته‌مه‌ن 40 رۆژییه‌یان له‌و خێزانه وه‌رگرتووه و بردوویانه‌ته تۆڕێكی چاودێری منداڵان، چونكه به گوێره‌ی یاسای ئه‌و وڵاته، دایك و باوكی منداڵه‌كه "شایسته‌ی به‌خێوكردنی منداڵ نین".
رۆژی سێشه‌ممه وێنه‌ی ئه‌و كچه 40 رۆژییه، له‌سه‌ر وێبسایته‌كه بۆ فرۆشتن دانراوه، به‌ڵام ته‌نها نیو كاتژمێر ماوه‌ته‌وه و كارمه‌ندانی كۆمپانیاكه پۆلیسی ئه‌ڵمانیایان له‌و كاره ئاگادركردووه‌ته‌وه و زانیاری‌یان له باره‌ی باوكی منداڵه‌كه به پۆلیس داوه.
به گوێره‌ی سایتی "زود دوێچه تسایتونگ"، وێنه‌كه‌ی له‌سه‌ر سایتی "ئیبه‌ی" ته‌نها نیو كاتژمێر ماوه‌ته‌وه، دواتر پۆلیس له‌و كاره ئاگاداركراوه‌ته‌وه، سایتی "شپیگڵ ئۆنلاین"یش له زاری سه‌رچاوه‌یه‌كی پۆلیسه‌وه بڵاویكردووه‌ته‌وه، ئه‌و خێزانه په‌نابه‌ره ماوه‌ی ساڵێكه له شاری دویسبۆرگی ئه‌ڵمانیا ده‌ژین.
دایك و باوكی ئه‌و منداڵه، بێئاگایی خۆیان له نمایشكردنی منداڵه‌كه‌یان بۆ فرۆشتن نیشانداوه و تا ئێستاش پۆلیسی ئه‌ڵمانیا زانیاری له باره‌ی بڵاوكردنه‌وه‌ی ئه‌و وێنه‌یه بڵاونه‌كردووه‌ته‌وه.
زۆربه‌ی جار وێنه‌ی منداڵان بۆ پێكه‌نین و گاڵته‌جاڕی، له‌سه‌ر سایته ئه‌لیكترۆنییه‌كان بۆ فرۆشتن نمایشده‌كرێن، به‌ڵام ئه‌مجاره پۆلیسی ئه‌ڵمانیا، به‌مجۆره رووداوه‌كه‌ی نه‌ڕوانیوه.