ده‌یانویست موسوڵمانه‌كان به چه‌كی كیمیایی بكوژن
سێ كه‌س به‌و تۆمه‌ته ده‌ستگیر كراون
K24 – هه‌ولێر:
به‌رپرسانی فیدراڵی ئه‌مریكا رایانگه‌یاند" رۆژی هه‌ینی "3" كه‌س ده‌ستگیر كراون و تۆمه‌تی ئه‌وه‌یان دراوه‌ته پاڵ كه ویستوویانه كۆمه‌ڵگایه‌كی نیشته‌جێبوون بته‌قێننه‌وه كه ده‌كه‌وێته رۆژئاوای ویلایه‌تی"كانساس" و "120" كه‌سی تێدا ده‌ژین و له نێویاندا ژماره‌یه‌ك موسوڵمانی سۆماڵی هه‌یه.
له‌وباریه‌وه"تۆم بیل" كه كاره‌كانی داواكاری گشتی له ناوچه‌ی"كانساس" راده‌په‌ڕێنێت له كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانیدا له ناوچه‌ی ،ویشیتا" رایگه‌یاندووه" تۆمه‌تی پیلانگێڕی دراوه‌ته پاڵ هه‌ر یه‌كه له "كیرتس ئالن" ته‌مه‌ن 49 ساڵ و "جافین رایت" ته‌مه‌ن 49 ساڵ و "پاتریك یوجین شتاین" ته‌مه‌ن 47 ساڵ،تۆمه‌ته‌كه‌شیان ئه‌وه‌یه ویستوویانه چه‌كی كیمیایی له شارۆچكه‌ی "گاردن سیتی" له ویلایه‌تی كانساس به‌كار بهێنن"گاردن سیتی" شارۆچكه‌یه‌كه له باشووری ویلایه‌تی كانساس و زیاتر له "27" هه‌زار كه‌س تێیدا ده‌ژین،به‌رپرسانی ئه‌و ناوچه‌یه ئه‌وه‌شیان گوتووه كه ئه‌و سێ كه‌سه سه‌ر به گروپێكی نیمچه سه‌ربازیین له ناوچه‌كه‌دا .
له‌و تۆمه‌تانه‌ی ئاراسته‌ی ئه‌و سێ كه‌سه كراوه له لایه‌ن ده‌سه‌ڵاتدارانی فیدراڵی و ویلایه‌ته‌كه و ده‌سه‌ڵاتدارانی ناوچه‌یی،ئاماژه به‌وه كراوه له لێكۆڵینه‌وه‌كاندا ئاشكرا بووه بۆ ئه‌و پیلانگێڕییه پێش هه‌شت مانگ ئه‌و سێ كه‌سه چاودێری ئه‌و كۆمه‌ڵگایه‌یان كردووه و چه‌كی ئاگرین و گڕدار و ته‌قینه‌وه‌یان له‌و شوێنه كۆكردووه‌ته‌وه و به‌یاننامه‌ی پاش ئه‌نجامدانی تهقینهوهكهشیان نوسیووه.
نوسینگه‌ی لێكۆڵینه‌وه‌ی فیدراڵی رایگه‌یاندووه" له ئاستی ناوچه‌یی لێكۆڵینه‌وه له‌و تۆمه‌تبارانه كۆتایی هاتووه و نێردراوه بۆ نوسینگه‌ی لێكۆڵینه‌وه‌ی فیدراڵی،لای ئه‌وانیش له چوارچێوه‌ی تاوانی په‌یوه‌ست به تیرۆر كه كۆمه‌ڵێك گروپی نیمچه سه‌ربازی ده‌گرێته‌وه لێكۆڵینه‌وه له‌و كه‌سانه ده‌كرێت،ئاماژه به‌وه‌شكراوه ئه‌و گروپ و كه‌سانه هه‌ڵگری فیكرێكن كه ئامانجیان دژایه‌تیكردنی حكومه‌ت و موسوڵمانه‌كان و كۆچهرهكانه.
له‌و به‌ڵگانه‌ی له‌گه‌ڵ تۆمه‌ته‌كانی سه‌ر ئه‌و سێ كه‌سه بڵاوكراوه‌ته‌وه،ئه‌وه سه‌لمێنراوه ئه‌و میلیشیا نیمچه سه‌ربازییه به نهێنی كۆبوونه‌وه‌یان كردووه و ناویان له خۆیان ناوه گروپی ئاسایشی "كانساس" به‌ڵام به‌ڵگه‌كان ئاماژه به‌وه ده‌كه‌ن كه سه‌ر به گروپێكی بچووكن به ناوی "كرۆسیدرز" و هه‌موو ئه‌ندامه‌كانی ئه‌و گروپه بچووكه له سپی پێسته‌كانن، و گفتوگۆیان له‌سه‌ر ئه‌وه كردووه كه چوار بارهه‌ڵگری بۆمبڕێژ كرا‌و له گۆشه‌كانی ئه‌پارتمانه‌كه دابنێن و بیته‌قێننه‌وه.
بۆ خوێندنه‌وه‌ی هه‌واڵه‌كه له سه‌رچاوه‌ی سه‌ره‌كی ئێره كلیك بكه