ئه‌م هێزانه به‌شداری له ئۆپه‌راسیۆنی موسڵ ده‌كه‌ن
K24 – هه‌ولێر
ئۆپه‌راسیۆنی چاوه‌ڕوانكراوی موسڵ له هه‌ر ئان و ساتێك له‌وانه‌یه ده‌ستپێبكات و كۆمه‌ڵه هێزێكی جیاوازی فه‌رمی و نافه‌رمی له لایه‌ن و پێكهاته جیاوازه‌كانی عێراق و كوردستانی و هاوپه‌یمانی نێوده‌وڵه‌تی بۆ ئه‌م مه‌به‌سته كۆ كراونه‌ته‌وه و به‌شداری له ئۆپه‌راسیۆنی كۆنترۆڵكردنه‌وه‌ی شاری موسڵ ده‌كه‌ن.
ئه‌وه‌ی كه تا ئێستا به ئاشكرا باسی لێوه نه‌كراوه و بۆ رای گشتی و خه‌لكی موسڵ نه‌خراوه‌ته‌ڕوو، به‌ڕێوه‌بردنی شاره‌كه و پارێزگای نه‌ینه‌وایه پاش قوناغی داعش. ته‌نیا ئاماژه‌یه‌ك هه‌یه كه ئه‌نجومه‌نێك بۆ به‌ڕێوه‌بردنی شار پێك ده‌هێنرێت.
به پێی هه‌واڵكی رۆژنامه‌ی جمهوورییه‌تی توركی، بێجگه له سوپای عێراق و یه‌كه سه‌ربازی و ئه‌منییه‌كانی سه‌ر به وه‌زاره‌تی ناوخۆ و به‌رگری عێراق هه‌ر یه‌ك له‌و هێزانه‌ی خواره‌وه به‌م ژماره و شێوازه به‌شداری له ئۆپه‌راسیۆنی موسڵ ده‌كه‌ن.
حه‌شدی نیشتمانی (پاسه‌وانانی نه‌ینه‌وا)
ئه‌م هێزه زۆرترین مشتومڕی به‌دوای خۆیدا هێناوه و ته‌نانه‌ت ناوه‌كه‌ی خۆیشی گۆڕیوه و له خه‌ڵكی عه‌ره‌بی سونه‌ی پارێزگای نه‌ینه‌وا پێكدێت و له لایه‌ن ئه‌سیل نوجێفی پارێزگاری پێشووی نه‌ینه‌وا سه‌رپه‌رشتی ده‌كرێت. له لایه‌ن هێزه‌كانی تورك له باشیك و مه‌شق و راهێنان به نزیكه‌ی 4 بۆ 6 هه‌زار كه‌س كراوه. توركیا به به‌رده‌وامی داوای به‌شداریكردنی ئه‌و هێزه له ئۆپه‌راسیۆنی موسڵ و هه‌روه‌ها به‌شداریكردن له به‌ڕێوه‌بردنی شاری موسڵ دوای نه‌مانی داعش ده‌كات. ئێستا باس له ئاماده‌بوونی 3 هه‌زار چه‌كدار له‌م هێزه بۆ به‌شداریكردنیان له ئۆپه‌راسیۆنی موسڵ ده‌كرێت كه 500 یان توركمانی سونه‌ن.
حه‌شدی شه‌عبی
حه‌شدی شه‌عبی له ساڵی 2014 به فه‌توای سیستانی مه‌رجه‌عی باڵای شیعه‌ی عێراق دامه‌زرا و له لایه‌نه جیاوازه‌كانی پێكهاته‌ی شیعه پێكهاتووه و ژماره‌یان بۆ سه‌ره‌وه‌ی 300 هه‌زار كه‌س ته‌خمین كراوه و هاوشێوه‌ی هێزی پێشمه‌رگه‌ی كوردستان له شه‌ڕی دژی داعش سه‌ركه‌وتنی زۆری به‌ده‌ستهێناو، به‌تایبه‌تی ئه‌وكاته‌ی كه سوپای عێراق له ناوچه‌كانی سونه‌نشین داڕوخا، حه‌شدی شه‌عبی رۆڵێكی سه‌ره‌كی له كۆنترۆڵكردنه‌وه‌ی ئه‌و ناوچانه گێڕا. هه‌ندێ گرووپی بچووكی ئه‌م هێزه له‌ماوه‌ی ئه‌م چه‌ند هه‌فته‌ی رابردوو له ده‌وروبه‌ری موسڵ جێگیر كراون. هه‌ندێ هێزی ئێزیدی به سه‌رپه‌رشتی حه‌یده‌ر شه‌شۆ له شنگال و سه‌ر به حه‌شدی شه‌عبی له شنگال و ده‌وروبه‌ری به‌شداری ئۆپه‌راسیۆنی موسڵ دبه‌ن و ژماره‌یان 5 هه‌زار كه‌سه و له لایه‌ن حكومه‌تی فیدراڵ یارمه‌تی دارایی ده‌ردرێن.
هێزه‌كانی ئێزیدی
له شه‌نگال هێزه ئێزیدییه‌كانی سه‌ر به په‌كه‌كه هه‌ن و ئه‌مریكا گرنگی به به‌شداریكردنی وشكایی ئه‌م هێزه له ئۆپه‌راسیۆنی موسڵ ده‌دات. به‌ڵام هێشتا به‌شداریكردنیان دیار نییه. ئه‌و هێزه له چیای شنگاڵ و ده‌وروبه‌ری هه‌ن و به شێوه‌یه‌كی چالاك به‌شداری شه‌ڕی دژی داعش بوون و ژماره‌یان 3 هه‌زار كه‌سه و له لایه‌ن په‌كه‌كه مه‌شق و راهێنانیان پێكراوه و له لایه‌ن حكومه‌تی فیدراڵ مووچه‌یان پێ ده‌درێت. له‌گه‌ڵ ئه‌و هێزه‌دا 250 ئه‌ندامی یه‌په‌ژه هه‌ن.
هۆزه‌كانی سونه
حه‌شدی عه‌شایری سونه، پاش داگیركردنی ناوچه‌كانیان له لایه‌ن داعش، له هۆزه‌كانی سونه پێكهات، به‌تایبه‌تی ئه‌و كه‌سانه‌ی كه رایانكرد و دژی داعش وه‌ستانه‌وه. هۆزه‌كانی سونه بۆ به‌شداریكردن له ئۆپه‌راسیۆنی موسڵ له‌گه‌ڵ سوپای عێراق له دانوستاندان.
هێزه‌كانی شه‌به‌ك
هێزه‌كانی شه‌به‌ك له سێ گرووپی جیاوازدا كۆ كراونه‌ته‌وه، یه‌كه‌میان هیزه‌كانی ده‌شتی نه‌ینه‌وایه كه سه‌ر به حه‌شدی شه‌عبییه و له لایه‌ن په‌رله‌مانتار حه‌نین قه‌دۆ سه‌رپه‌رشتی ده‌كرێت و ژماره‌یان 3 هه‌زار كه‌سه. له وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه هێزیكی تایبه‌ت له پێكهاته‌ی شه‌به‌ك پێكهێنراوه كه ژماره‌یان هه‌زار كه‌سه. هێزی سێیه‌می شه‌به‌ك به‌ناوی فه‌وجی عه‌لی ئه‌كبه‌ر له‌ناو حه‌شدی شه‌عبی دایه و ژماره‌یان 150 كه‌سه.
هێزی پێشمه‌رگه
هێزی پێشمه‌رگه‌ی كوردستان رۆڵێكی سه‌ره‌كی له ئۆپه‌راسیۆنی موسڵ ده‌گێڕێت، به‌ڵام وادیاره ناچێته ناو سه‌نته‌ری شاری موسڵ و رۆڵی یارمه‌تی مرۆیی و لوجستی هێزی پێشمه‌رگه به‌رجه‌سته ده‌بێت. 20 هه‌زار پێشمه‌رگه به چوار هێزی جیاواز به‌شداری ئۆپه‌راسیۆنی موسڵ ده‌بن. یه‌كه‌م، هێزه‌كانی سه‌ر به وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه كه له چوار فه‌وج و 12 هه‌زار پێشمه‌رگه پێكهاتووه. دووه‌م، یه‌كه‌ی 80 پارتی دیموكراتی كوردستان له 3 هه‌زار پێشمه‌رگه پێكهاتووه. سێیه‌م، یه‌كه‌ی 70 یه‌كێتی نیشتیمانی كوردستان كه ئه‌ویش له 3 هه‌زار پێشمه‌رگه پێكهاتووه. چواره‌م، هێزی رۆژئاوایه كه له خه‌ڵكی رۆژئاوا پێكهاتووه و له لایه‌ن پارتی مه‌شق و راهێنانیان پێكراوه.
ئه‌وانه‌ی له‌گه‌ڵ هێزی پێشمه‌رگه ده‌جوڵێن
هه‌ندێ هێزی تر له‌گه‌ڵ هێزی پێشمه‌رگه به‌شداری له ئۆپه‌راسیۆنی موسڵ ده‌كه‌ن. هێزه‌كانی كریستیانی، ئاسوری، سریانی كلدان له 3 هه‌زار كه‌س پێكهاتوو و ناوی پاسه‌وانانی ئه‌نجومه‌نی میللی له‌سه‌ر دانراوه. هێزه‌كانی زیره‌ڤانی سه‌ر به وزاره‌تی ناوخۆی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستانن. هێزه‌كانی ده‌شتی نه‌ینه‌وای سه‌ر به بزووتنه‌وه‌ی دیموكراتیكی بهیتونههرێن و ژماره‌یان 700 كه‌سه و له لایه‌نی رۆمیۆ حه‌كاری سه‌رپه‌رشتی ده‌كرێت و سه‌ر به وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه‌یه. هێزی دۆیخ نوشا له سه‌د كه‌س پێكهاتووه و له لایه‌ن هه‌رێمی كوردستانه‌وه پشتگیری ده‌كرێن. هێزی كاكه‌یی هه‌زار چه‌كداری هه‌یه و سه‌ر به وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه‌یه.
هێزه بیانییه‌كان له عێراق
ئه‌مریكا
ئه‌مریكا زۆرترین هێزی بیانی له چوارچێوه‌ی هاوپه‌یمانی نێوده‌وڵه‌تی له عێراق هه‌یه كه له‌م دواییه ژماره‌یان به‌رز بۆته‌وه. له‌ماوه‌ی چه‌ند رۆژی رابردوو 650 سه‌رباز و راویژكاری تر بۆ عێراق نارد كه ژماره‌یان به گشتی ده‌گاته 5 هه‌زار و 262 كه‌س. هێزه‌كانی ئه‌مریكا له بنكه‌ی سه‌ربازی ئه‌سه‌د له پارێزگای ئه‌نبار و له گه‌یاره و شوێنه‌كانی تر بوونیان هه‌یه.
بریتانیا
350 سه‌رباز و راوێژكاری بریتانیا له عێراق هه‌ن، به‌ڵام هێزێكی شه‌ڕكه‌ر نییه و مه‌شق و راهێنان به هێزه‌كانی عێراق و پێشمه‌رگه ده‌كه‌ن و تا كۆتایی ساڵ ژماره‌یان ده‌گاته 500 كه‌س.
فه‌ره‌نسا
500 سه‌رباز و راوێژكاری فه‌ره‌نسا له عێراق هه‌ن. هه‌روه‌ها له چوارچێوه‌ی شه‌ڕی دژی داعش 2 هه‌زار 900 سه‌رباز له رۆژهه‌ڵاتی ده‌ریای ناوه‌ڕاست و 500 دیكه‌ی له ئیماراتی یه‌كگرتووی عه‌ره‌بی جێگیر كردووه، به‌گشتی چوار هه‌زار سه‌ربازی فه‌ره‌نسا له ناوچه هه‌ن.
روسیا و ئێران
ناوه‌ندی هه‌ماهه‌نگی بۆ شه‌ڕی دژی داعش له به‌غدای پایته‌ختی عێراق پێكهێنرا، به‌ڵام هیچ یه‌ك له‌م دوو وڵاته ژماره‌ی سه‌ربازانیان له عێراق ئاشكرا ناكه‌ن.
ئه‌ڵمانیا
150 سه‌رباز و راوێژكاری ئه‌ڵمانی له چوارچێوه‌ی هاوپه‌یمانی نێوده‌وڵه‌تی له عێراق هه‌ن و رۆڵیان مه‌شق و راهێنانی سه‌ربازی و هه‌واڵگرییه، هه‌روه‌ها راهێنانی كه‌ره‌سته‌ی سه‌ربازی به هێزی پێشمه‌رگه ده‌كه‌ن.
ئیتاڵیا
450 سه‌ربازی ئیتاڵیا له به‌نداوی موسڵ جێگیر كراون و 4 فرۆكه‌ی تۆرنادۆی ئیتاڵیا له چوارچێوه‌ی هاوپه‌یمانی نێوده‌وڵه‌تی به‌شداری شه‌ڕی داعش بوونه. هێزه‌كانی ئیتاڵیا مه‌شق و راهێنان به هێزی پێشمه‌رگه ده‌كه‌ن و زیاتر له هه‌زار سه‌ربازی ئیتاڵیا له عێراق هه‌ن.
ئه‌وانه‌ی دیكه
150 سه‌ربازی هۆله‌ندا، 140 سه‌ربازی دانیمارك، 35 سه‌ربازی سوید و پێنج سه‌ربازی نه‌رویج له عێراق هه‌ن، نه‌رویج 35 سه‌ربازی دیكه بۆ عێراق ده‌نێرێت.