بومەلەرزەیەكی بەھێز ئیستانبوڵی ھەژاند
K24 – ھەولێر
كەمێك پێش ئێستا بومەلەرزەیەك بە گوڕی 5 پلەی رێختەر شاری ئیستانبوڵی ھەژاند.
پەیامنێری كوردستان24 لە ئیستانبوڵ رایگەیاند: "تا ئێستا زەرەر و زیانەكانی بومەلەرزەكە نەزانراوە".
سەنتەری قەندیل بۆ چاودێری بومەلەرزە لە توركیا رایگەیاند، پێش نیوەڕۆی ئەمڕۆ بومەلەرزەیەكی بەھێز بە گوڕی 5 پلەی رێختەر لە رۆژئاوای دەریای رەش روویدا.
راشیگەیاند، بوومەلەرزەكە بە قوڵایی 11.4 كیلۆمەتر روویداوە و بەشێكی زۆری جوگرافیای ناوچەكەی گرتووەتەوە و ترس و دڵەڕاوكێی زۆری خستوەتە ناو دانیشتوانی ئیستانبوڵ.
ناوەندی جیۆلۆجی ئەمریكا ئاشكرای كرد، بومەلەرزەكە بە گوڕی 5.3 بووە.