ئه‌ردۆغان پلانی B بۆ عێراق جێبه‌جێ ده‌كات
K24 – هه‌ولێر
سه‌رۆك كۆماری توركیا ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان رایگه‌یاند ئه‌گه‌ر هاوپه‌یمانی نێوده‌وڵه‌تی ئێمه‌ی ناوێت، ئه‌وكات پلانی B و C خۆمانی جێبه‌جێ ده‌كه‌ین.
ئه‌ردۆغان له لێدوانێك له شاری قونییه رایگه‌یاند ئێستا داواكاریمان به هاوپه‌یمانی نێوده‌وڵه‌تی راده‌گه‌ینین و پێداگری له‌سه‌ر ئه‌وه ده‌كه‌ین له عێراق به‌شێك ده‌بین له هاوپه‌یمانی نێوده‌وڵه‌تی. ئه‌گه‌ر ئه‌وان ئێمه‌یان ناوێت، ئه‌وكات پلانی B و C خۆمانی جێبه‌جێ ده‌كه‌ین.
سه‌رۆك كۆماری توركیا به شه‌رمه‌زاركردنی لێدوانی پاڵێوراوانی هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆكایه‌تی ئه‌مریكا "له‌سه‌ر پێدانی چه‌ك به په‌یه‌ده به‌رده‌وام ده‌بین"، پرسیاری ئه‌وه ده‌كات هاوپه‌یمانی نیوده‌وڵه‌تی بۆ له‌گه‌ڵ په‌یه‌ده ده‌جوڵێته‌وه. له كاتێكدا ئێمه نزیكترین دۆستی هێزه‌كانی ئۆپۆزسیۆنی سوریان، 63 وڵات ئه‌ندامی هاوپه‌یمانی نێوده‌وڵه‌تین، به‌تایبه‌تی ووڵاتانی ناتۆش هه‌ن كه ئێمه هاوبه‌شی ستراتیژیی ئه‌وانین.
گوتیشی به سه‌ختی له‌وانه تێده‌گه‌م كه راهێنان به تیرۆریستان ده‌كه‌ن و پێداگری له‌سه‌ر لێدوانێكی پێشووی خۆی ده‌كات و ده‌ڵێت شه‌ڕی دژی داعش له لایه‌ن ئه‌ندامانی هاوپه‌یمانی نێوده‌وڵه‌تی شه‌ڕی دژی یه‌په‌گه و په‌یه‌ده نییه. سه‌یری بكه‌ن 63 وڵات ناتوانن كێشه‌ی داعش چاره‌سه‌ر بكه‌ن، ئێمه واز له‌و كاره ده‌هێنین.
پێشی وایه ئه‌و پرسه بۆسه‌یه‌كه و یاری به توركیا ده‌كه‌ن و ده‌ڵیت رێگه به‌م یارییه له سوریا و عێراق ناده‌ین و به ئاماژه‌پێدان به كه‌مپینی هه‌ڵبژاردنی ئه‌مریكا وتی ده‌ڵێن له‌سه‌ر پێدانی چه‌ك به په‌یه‌ده و یه‌په‌گه به‌رده‌وام ده‌بین. له قسه‌كانیدا دوو جار شه‌رمه‌زاریان ده‌كات و پێیان ده‌ڵێت ئێمه هاوپه‌یمانی ئێوه‌ین و له‌گه‌ڵ ئێمه پێكه‌وه هه‌نگاو ده‌گرینه‌به‌ر.